ئاگادریەکی گرنگ ، خۆپیشاندانی ستۆکهۆلم لەشەممەوە بوو بەیەکشەم
12/05/2010, 12:00 (GMT+1)

لەچەند ڕۆژی رابردو بەیانامەیەک بەناوی جاودیری کوردۆساید بلاو کرایەوە کەرۆژی شەممە خۆپیشاندانێک لە شاری ستۆکهۆلم ، دژ بە ڕفاندن و تیرۆری شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمانئەنجام دەدرێت . دوای ئەوەی داوای مۆلەتی یاساییمان لە پۆلیسی سوێد کرد ، بەداخەوە ، زۆرینەی شوێنەکانی خۆپیشاندان لە م ڕۆژەدا ، مۆلەتی بۆ وەرگیرابوو ، بۆیە بۆ رۆژی دواتر یەکشەم مۆلەتمان وەرگرت.
وەلێرەدا رای دەگەیەنین ئەم خۆپیشاندانە بەناوی رەوەندی کورد بەهاوبەشی لەگەل چەند پارت و ڕیکخراوێکی سیاسی ئەنجام دەدرێت . هاوکات لەکاتی خۆپیشاندانەکە ناوی لایەنە بەشدارەکان ئاشکرا دەکرێن و دەرگای بەشداری کردنیش ئاوالایە . وە بەناوی سەرجەم لایەنەکان ئیدانەی لەسێدارەدانی ٤ تێکۆشەری گەلەکەمان دەکەین.
هیوادرین بۆ کۆتایی هێنانی دەنگی گوللە بەسەر ڕۆژنامەنوسان لەم خۆپیشاندانە بەشدار بن
شوێن وکاتی خۆپیشاندان
Sergels torg vid 5: hghuset
بەروار 2010-05-16
14:00 _ 12:00
رەوەندی کورد بەهاوبەشی چەند پارت و ڕێکخراوێک
پەیوەندی تەلەفۆنی ٠٧٣٥٣٦٦٧٥٧
E.Post
[email protected]
2010.05-12
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






