به‌رپرسه ترسنۆکه‌کان شاری سلێمانیان چۆڵکرد!
23/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه، هه‌ر جارێک له‌م شاره‌دا ڕووداوێک ده‌بێت، ئه‌م پیاوه ترسنۆکانه به‌هه‌ڵه‌داوان سلێمانی چۆڵ ده‌که‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له که‌سێکی ناو سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی پێی ڕاگه‌یاندین، که هه‌ندێک له‌و پیاوه ترسنۆک و تازه ده‌وڵه‌مه‌ندانه به‌خێراییه‌کی زۆر چوونه‌ته ده‌ره‌وه، فریای ئه‌وه نه‌که‌وتوون، که‌لوپه‌لی پێویست له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن، وه‌کو خاولیی و تاقمی ریش تاشین و فڵچه‌ی ددان و جلوبه‌رگی زیاده، بۆ خۆگۆڕین. سه‌رچاوه‌که پێی ڕاگه‌یاندین ماڵ و منداڵه‌کانیشیان به‌خێرای ده‌رباز کردووه ، به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت و سه‌رکرده‌ی میلله‌تان، له کاتی ته‌نگانه‌دا فریاده‌که‌ون، ئه‌مانه‌ی ئێمه به پێچه‌وانه‌وه، هێشتا هیچ نه‌بووه جێ‌مان ده‌هێڵن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






