کوردستانی - بارزانی نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كرد
28/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ
سڵاو
1- بیستوومه دوێنێ شه‌و به سه‌رکه‌وتوویی پاش راگه‌یاندنی زانیاری سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی ساخته‌کارانه و تهزویرهکهمان له هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێ كه‌سی سه‌ر به ده‌زگای پاراستن و هێزی زێڕه‌ڤان به كاری خۆیان هه‌ڵساون و په‌لاماری چه‌ند بنه‌که‌یه‌کی لیستی گۆڕان و ئه‌وانی تریان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بشارنه‌وه، له ناو شاریشدا ته‌قه‌ی خۆشیان کردووه، ده‌سته‌که‌تان خۆش بێت و ئه‌وه‌ی ویستمان چاکتان پێکا، به‌ڵام ئێوه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌مه بشارنه‌وه و به شیوه‌یه‌کی تر ئه‌م نامه‌یه‌م بخه‌نه ڕوو، که گوایه من ئاگام لێ نییه و ناره‌حه‌تی خۆم ده‌رده‌بڕم. وه‌کو ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه بنووسه، که گوایه:
پێویسته هه‌ر كه‌سێك كارێكی نایاسایی یان توندوتیژی یانیش ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر باره‌گای هه‌ر لایه‌نێك به توندترین شێوه سزا بدرێت و ئاژاوه‌چییه‌كان راده‌ستی دادگا بكرێن بۆ سزادانیان، هه‌روه‌ها ده‌بێ هێزی پۆلیس و ئاسایش گشت هاوڵاتیان و باره‌گاكان بپارێزن.
2- ته‌قه‌ی خۆشی كراوه ئه‌مه فه‌رهه‌نگێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتیمانه، هه‌ر وه‌ک 31ی ئاب، به‌ڵام تۆ بڵێ گوایه سه‌رۆک ئه‌مه به فه‌رهه‌نگێکی زۆر بێ مه‌عنا و پاشكهوتو له قه‌ڵه‌م ده‌دا، بشڵێ سه‌رۆک بارزانی ده‌ڵێ که تكام وایه كه‌س له‌مه‌ودوا ئه‌م كاره ناپه‌سه‌نده دووباره نه‌كاته‌وه و ئه‌م دیارده ناشیرینه‌ش پێویسته بنبڕ بكرێت، هه‌مدیسان داوا ده‌كه‌م پۆلیس و ئاسایش ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن سزا بدرێن و بدرێنه دادگا.
3- له بیریشت نه‌چێ من زۆر له گه‌لی کورد زویرم چونکه ده‌نگیان پێم نه‌دا و ئیهانه‌یان کردم، ئه‌مه‌یان به‌سه‌ره‌وه ناچێت، به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی ، به‌و گۆڕه‌ی بابمی تێچووه ده‌بێت له 31 ئاب خراپتریان به‌سه‌ر بهێنم، به‌ڵام قه‌یدی نییه، تۆ بڵێ که‌وا داوا له هه‌موو خوشك و برایان ده‌كه‌م ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌كڕیزی خۆیان بپارێزن و بۆچوونه جیاوازه‌كانی نێوانیان نه‌بنه هۆی دروستبوونی گرژی و توندوتیژی.
با به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و برایه‌تی و ته‌باییه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر چیه‌ك بن ده‌بێ یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین، چونكه سه‌ركه‌وتن بۆ گشت گه‌له‌كه‌مانه نه‌ك بۆ یه‌ك لایه‌ن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی گرگنی هه‌رێمی كوردستان
27/7/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






