ئه‌م ئێواره‌یه کاتژمێری 4:45 ده‌قیقه له گه‌ڕه‌کی ئه‌سحابه سپی (فولکه‌ی نالی) له کاتێکدا نه‌به‌ز گۆران خه‌ریکی شتکڕین ده‌بێت، له‌ناکاو دوو که‌س به مه‌به‌ستیی لێدان، هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ری، نه‌به‌ز گۆرانیش ده‌ستیان لێده‌کاته‌وه و یه‌کێکیان به جوانی بیراز ده‌کات، دوکانداره‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ده‌نگ ڕووداوه‌که‌وه ده‌چن تا یارمه‌تی نه‌به‌ز بده‌ن، ئیتر ئه‌و دوو که‌سه‌ش هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌که‌ن به کۆڵانێکدا. له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، نه‌به‌ز گۆران وتی: یه‌کێک له‌وانه که‌سێکی قه‌ڵه‌و، تووکی سه‌ری ڕه‌ش و سپی، بوو قه‌مسه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی سه‌وزی له‌به‌ردا بوو، ئه‌و ته‌نها بۆکسێکی منی به‌رکه‌وت، ئه‌ویتریشیان گهنجتربوو جل و پانتۆڵێکی ڕه‌شی له‌به‌ردا بوو، هه‌ر وه‌ک خۆی باسی کرد و وتی: هه‌رچه‌نده من که‌مێک ده‌موچاوم بریندا بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره باشییه‌که‌ی له‌وه‌دا بوو، که من ده‌ستم لێکردنه‌وه و لێمدان، دوایی ئه‌وه ئاسایشم ئاگادارکرده‌وه، ئه‌وانیش په‌یمانی ئه‌وه‌یان پێدام، که لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکه‌ن و ئاگادارم ده‌که‌نه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست