لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا فراكسیۆنى یه‌كگرتوو داواى لێپیچنهوهدهكات له‌و دهزگایهنهى كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌بارو
12/05/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌و زه‌مینه‌یه‌دا بهرِێز سه‌میر سه‌لیم جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌ناوى فراكسیۆنه‌وه ئه‌و كاره تیرۆرستیانه‌ى رِیسواكرد و پێشنیارى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى خسته رِوو كه پێویسته په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رِووداوانه بكات له رِێى لێژنهكانیهوه و كه‌س و ده‌زگاى كه‌مته‌رخه‌میش لێپرسینه‌ویان له‌گه‌ڵ بكرێ ، له‌گه‌ڵ دووباره كردنه‌وه‌ى پرسه و سه‌ره‌خۆشى بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى جوانه مهرگهكانى رِووداوهكه ، له‌ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبونه‌وه‌ى ئهمرِۆى په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرِۆژهیاساى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم كرا كه بهرِاو سه‌رنجى په‌رله‌مانتاران ده‌وڵه‌مه‌ندكرا و بهتێكرِاى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
شایانى باسه فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌هاوكارى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تر له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وى گۆرِان له‌مانگى 12 ى ساڵى رابردوو پرِۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت به ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى كردبوو كه سوودى لێوه‌رگیرا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرِۆژه یاساكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وهزیرانهوهپیشكهش كرابوو.
له‌هه‌مان كاتدا وابرِیاره سبه‌ینێ درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان بدرێ بۆ تاوتوێكردنى پرِۆژهیاساى ده‌سته‌ى باڵاى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






