كۆمەڵەى ڕۆژ لقى ڕاپەڕین زیاتر لەپێنج هەزار ئەندامى هەیە و تەنیا(2553)ئەندامى موچەى كەمئەندامى وەردەگرن یەكێك لەكادیرانى لق باس لەوە دەكات وەكو هاوكاریكردنى ئەو ئەندامانەى تواناى ڕۆیشتنیان نیە بۆ ئەم مەبەستەش(30)كورسى كەمئەندامیان دابەش كرد بەسەر ئەو كەسانەى تواناى ڕۆیشتنیان نیە كادیرەكە دەڵێت ئەم كورسیانە لەلایەن فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى وەكو هاوكارى دراون بەئێمە ئەوەشى ڕوونكردەوە كەلەلایەن مەڵبەندى گشتى كەمئەندامیش (100)دار شەقمان پێدراوە بۆ ئەوەى ڕۆژانە بەپێى پێویست دابەشیان بكەین بەسەر كەمئەنداماندا،
ڕاگەیاندنى كۆمەڵەى ڕۆژ
لقى ڕاپەڕین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست