بارودۆخی ته‌ندروستی ده‌میرباش خراپه
01/11/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌لێدوانێکی تایبه‌ت به 24 کاتژمێردا، عه‌بدوڵا ده‌میرباش سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی خۆی رایگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی من شتێکی تازه نییه و ماوه‌یه‌کی زۆره له‌گه‌ڵمدایه.
گوتیشی: نه‌خۆشیه‌که‌م نه‌خۆشی خوێنه و بۆماوه‌ییه. هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام ده‌رمان به‌کار دێنم به‌ڵام تا دێ مه‌ترسیدارتر ده‌بێ. دکتۆره‌کان به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانیش به مه‌ترسی ده‌زانن.
عه‌بدوڵا ده‌میرباش که له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌جه‌که‌دا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه قۆڵبه‌ست و دادگایی کرا، له به‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ی نه‌خرایه گرتووخانه و هاوکات بڕیاری ئازاد کردنی درا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






