هه‌ڵبژاردنی شاره‌داریه‌کان له تورکیه و کوردوستان
28/03/2009, 12:00 (GMT+1)

به پیی ڕاگه‌یاندراوی ڕیکخراوی داکۆکی له گه‌له هه‌ڕه‌شه‌لێکراوه‌کان له سویس ، تورکیه له شێوازی توند‌و تیژی و فریو دان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت بۆ ترساندن و چه‌واشه‌کاری و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دور له ڕاستی له ناو جه‌ماوه‌ری کورد بۆ پێشگیری له ده‌نگ دانی کورده‌کان به کاندیداتۆره‌کانیDTP و هاو کات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که هه‌ر وه‌ک هه‌ڵبژاردنی په‌رڵه‌مانی 2007 که ژوماره‌ی ده‌نگده‌ران 42 میلیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار که‌س بون، ئێستاکه کوموسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاندوه ژومارهکه گه‌یشتۆته زیاتر له 48 میلیۆن و وێده‌چێت که‌سانێک که بونیان نیه ، هاوکات به‌شدار ده‌بن له‌م هه‌ڵبژاردنه، به قازانجی پاڕتی ده‌سته‌ڵاتداری AKP تورکی .
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا پیمان وایه ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته نا دێمۆکڕاتیکانه‌ی AKP و حکومه‌تی تورک له به‌رژه‌وه‌ندی دۆستایه‌تی دو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک دا نیه وڕێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ داسه‌پاندنی دیکتاتۆری و پاشوهڕۆیی له ناوچه‌که.
هاو کات داوا له هه‌مو کوردێکی به هه‌ڵویست و نیشتیمانپه‌روه‌ر ده‌که‌ین له‌و پارچه‌ی وڵاته‌که‌مان که به هه‌ستیاری و به بیرێکی ئازادیخوازیه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه دا به‌شداری بکه‌ن و ده‌نگی خۆیان به DTP که ده‌نکی گه‌له‌که‌مانه بده‌ن و نه‌که‌ونه ژێر ته‌ئسیر و پرۆپاگانده‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانی ده‌سته‌مۆی خۆماڵی و ده‌سته‌ڵاتی تورکی، و ئه‌وه‌ش بزانن چاوی شۆڕشگێرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له به‌شه‌کانی تری کوردوستان له‌م حه‌ره‌که‌ت و ئه‌زمونه‌یه و سه‌رکه‌وتنی نوێنه‌رانی کورد سه‌رکه‌وتنی دیمۆکراسی و ئازادیه به‌سه‌ر دواکه‌وتویی.
ئێمه به وردی چاوه‌دێری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌که‌ین و له کاناڵی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له تورکیه ئاگادار ده‌کرینه‌وه و ئێمه ئه‌و ئۆرگانانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن له ئوروپا به ناردنی ڕاپۆرت و دۆکومێنت ئاگادار ده‌که‌ین.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد_ئوروپا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






