رۆژنامەنووسکوژەکەی یەکێتیی (مەحمود سەنگاوی) سەفەری کرد بۆ تاران
16/12/2013, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پێی ڕاگەیاندین کە ئەم ئیوارەیە سەفەری کردووە و گوایە سەفەرەکەشی تەنیا بۆ دوو ڕۆژە و سەردانی تاران داکات، هۆکاری ئەم سەفەرەشی بۆ کاروباری سیاسیی نییە، بەڵکو بەهۆی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییەوە، تەندروستی تێکچووە و شەوانە لە ترساندا کەمتر خەوتووە، پاسەوانی ماڵەکەی خۆی زیادکردووە، ئەمەش کاری کردۆتە سەر باری تەندروستیی، بۆیە وەکو لە کۆبوونەوەکەدا هەستی پیکراوە.
کوردستانپۆست بەدوای مەحمود سەنگاوییەوە دەبێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەکو رامانگەیاند، لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی و چارەنووسی گومانلێکراوەکان، کوردستانپۆست هەواڵێکی گرنگی پێگەیشتووە، ئێمە بەدواداچوون لەسەر راستیی و دروستیی ئەو هەواڵە دەکەین و بە راپۆرتە هەواڵێک بڵاوی دەکەینەوە.
پەیامنێری سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






