چه‌نگیز چاندار: ده‌بێ کورد ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنن
08/12/2010, 12:00 (GMT+1)

لهوتوێژێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روداو چاندار گوتی: ئێران هی فارسه‌کانه. ئیسرائیل هی جووله‌که‌کانه. عه‌ره‌به‌کانیش زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تیان هه‌یه. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کورد چاره‌سه‌ر بێ، پێویسته کوردیش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌بێ یان لانیکه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هه‌ن به‌گوێره‌ی ویست و داخوازی کورده‌کان گۆڕانکارییان به سه‌ر دابێ.
چاندار گوتی: له ساڵانی 1920دا، دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان ده‌وڵه‌تی خۆیان دامه‌زراند و ته‌نیا کورده‌کان بێ ده‌وڵه‌ت مانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌ز مافی په‌روه‌رده به زمانی زگماکی به مافێکی سرووشتی ده‌زانم و نابێ هیچکه‌س دژایه‌تی بکا. پاراستنی مافی په‌روه‌رده به زمانی کوردی، له‌لایه‌که‌وه بۆ پاراستنی خۆمه بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی زگماکی خۆم واته تورکی په‌روه‌رده ببینم و قسه بکه‌م. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه ئێستا 80% رۆژنامه‌کانی تورکیا داکۆکی له په‌روه‌رده به زمانی کوردی ده‌که‌ن و ده‌رگاکانی په‌روه‌رده به زمانی کوردی له تورکیا کراونه‌ته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






