<

دەزگای زانیاری داوای جاسوسی لەڕۆژنامەنووسان دەکات

02/10/2011, 12:00 (GMT+1)
پەیامنێری سلێمانی ٢

یەکێتی وەک پیشەیی ھەمیشەیی داوا لەچەند ڕۆژنامەنووسێکی سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی دەکات، کەڕۆژانە یاخود ھەفتانە سەردانی پەکەکە و پەژاک بکەن بۆ ئەوەی زانیاری وردیان بۆ کۆبکەنەوە. لەسەر کاروبەرنامەیان لەسەر شوێنی بەرپرسە باڵاکانیان و ئەو کەسانەی بەنھێنی سەردانیان دەکەن، یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کەداوای جاسوسی لێکرابوو بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێت بەرپرسێکی دەزگای زانیاری یەکێتی پێی ووتم دەتوانم کارێکت بۆ بکەم کەتامردن ماندوونەبیت ئەویش ئەوەندە دەوڵەمەندبیت ھیج کێشەت نەبێت منیش ووتم ئەوە چ ئیشێکە ووتی ڕۆژانە یا ھەفتانە ڕاپۆرتێکم بۆ لەسەر پەکەکە و پەژاک ئامادە بکە و ئەو پرسیارانەی من ھەمە وەڵامیان بدەیتەوە. ئەوەندەت پارەی دەدەمێ ھیچ ئیشێکی تر نەکەیت منیش زۆر توند ئەو کارەم ڕەتکردەوە پەیامنێری کوردستان پۆست لەنزیکەوە چاوی بەڕۆژنامەنووسەکە کەوتووە و زانیارییەکانی پشتڕاستکردنەوە و ووتی من نەمکرد دەشێت خەڵکی تر ئەم کارەی قبوڵکردبێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست