نێچير بارزانی شه‌ڕی ڕاگه‌ياندنی دژی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌ستپێكرد!
30/01/2012, 12:00 (GMT+1)

ماوه‌ی زياتر له ١٠ رۆژه به‌تايبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئاشكراكرا كه نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران له به‌رهه‌م ساڵح وه‌رده‌گرێته‌وه، له‌لايه‌ن ستافكهی نێچيره‌ڤان بارزانیيهوه شه‌ڕی ڕاگه‌ياندن و هێرش كردنه سه‌ر خودی به‌رهه‌م ساڵح و كار وپرۆژه‌كانی ده‌ستی پێكردووه،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌ناڵی زاگرۆ س تيفی وه‌ك ماكينهيهكی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ست به‌كاربووه و له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوک له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتهكانيانهوه ئەو ههڵمهتهيان ده‌ست پێكردووه!
سهرچاوهيك له نووسينگهوی نياز لاجانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه هه‌ريه‌كه له حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا سكرتيری سه‌رباز هه‌ورامی و مه‌هدی كه‌چه‌ل نووسينگه‌ی نيچيرهڤان بارزانی و ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نيچيرهڤان و محمه‌د خۆشناو سكرتيری رۆژنامه‌وانی نيچيرهڤان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ههڵمهتهيان كردووه.
هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه كه‌نالی ئاسمانی گه‌لی كوردستانی يه‌كيتی به هه‌مان شێوه وێرای وه‌لامدانه‌وه‌ی كه‌نالی زاگرۆس، ده‌يان كيشه و گه‌نده‌ڵی كابينه‌ی پێنجه‌می نيچيرهڤان بارزانيان هێناوەتە پێشێ و باسی دەکەن.
ئه‌وه‌ی زياتر ستافه‌كه‌ی نێچيرهڤانی توره كردووه، خه‌لكی له كه‌ناله‌كانی يه‌كێتی ئه‌وه باس ده‌كه‌ن كه نێچيره‌ڤان بارزانی رابه‌ری دزيی و گه‌نده‌ڵی بووه، تا ئه‌وه‌ی هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتیيه‌كان به شيرينيهكانیيهوه نيچيرهڤان به‌شه گه‌وره‌ی تالانی يهكانی بهناوهوهيه.
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌كيش ستافی به‌رهه‌م ساڵح به هه‌مان شيێوه هاتوونەتە سه‌ر خه‌تی هێرشکردنە سەر نێچيره‌ڤان و كابينهكهی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






