18 گەشتیاری کوردی دانیشتووی هۆڵەندا لە قوبرس دەناڵێنن
21/07/2009, 12:00 (GMT+1)

شایەنی باسە هێلە ئاسمانیە کوردیەکە، لە ماوەی ئەم (3) ڕۆژەدا، چەندین جار بە گەشتیارانی ڕاگەیاندوە کە بەزووترین کات چارەسەریان دەکات بەڵام تا ئێستا گفتەکان نەگەیەندراونەتە جێ. گەشتیارانی گیرخواردوو لە قوبرس و کەس و کاری گەشتیاران لەکوردستان تەواو بێ ئومێد بوونەو، بڕیاریانداوە ڕێگەی یاسایی بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. لە لایەکی تر، یەکێك لەگەشتیارەکان ووتی: من لەچەند ڕۆژی ڕابردوو تەلەفۆنێکی یەکجار زۆرم کردوە، ئەمەش دیارە پارەیەکی زۆری دەوێ، وەهەروەها ووتی بیستوومە کە فڕۆکەکانی ئەم هێلە ئاسمانیە لە کۆنتڕۆل دەرنەچوون و ڕێگەی سەفەریان پێ نەدراوە.
*ئامادەکردنی هەواڵ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






