كۆمیتەى كەلارى یەكێتی خۆیان بۆ دەست لەكاركشانەوە ئامادە كردووە
27/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەكى ئاگادار لە وەزعى ئێستاى یەكێتى لە شارى كەلار بە كورستان پۆستى ڕاگەیاند: چەند ئەندام كۆمیتەیەك خۆى ئامادە كردووە بۆ دەست لەكاركشانەوە دەیانەوێت لەم ڕۆژانەدا ئەوانیش خۆیان ئاشكرا بكەن و بچنە ڕیزى ئەندامە دەست لەكاركشانەوەكانى ناو یەكێتى لە گەرمیان و یەكێتى ئیفلیج بكەن و گردەكە بكەنە خۆرى ئازادى بۆ خۆیان و بۆ خەڵكیش"
سەرچاوەكە ووتیشى" مەڵبەندى كفرى یەكێتى خەریكە ئیفلیج دەبێت و لە شارى كەلاریش مەڵبەندى كەلار بە نیوە ناچڵێ گیانى تێدا ماوە چونكە كۆمیتەكانى شێروانە و كەلار و ناحیەى ڕزگاریش زیاتر لە نیوەى ئەندامەكانیان دەستیان لە كار كشاندووەتەوە تەنها كۆمیتەى سەركەوتن و پێشمەرگە دێرینەكان ماوە كە خەریكە ئەوانیش درزیان تێدەكەوێت. هەروەها كۆمیتەى شێخ تەویل كە سەر بە مەڵبەندى 11ى كەلارە ئەوانیش بە تەواوەتى سەر بە گردەكەن تەنانەت ئەندام كەرتێكیشى تێدا نیە سەر بە خەتى گشتى بێت بۆیە ئەگەرى ئیفلیج بوونى مەڵبەندى كەلاریش لە ئارادیە"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






