پارتى دەلەرزێت،لەداهاتوویەكى نزیكدا ڕاپۆرتێك لەسەر ڕووداوە ئابڕووبەریەكەى كۆمیتەى سەروچاوە و ئاسایشى ئەو شارە دەخوێننەوە،
10/08/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوە هەواڵیەكانى كوردستان پۆست ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كەپارتى لەسنورى پارێزگاى سلێمانى لەترسى هێرشى لایەنگرانى لیستى گۆڕان و بەشێك لەلایەنگرانى یەكێتى و حیزبەكانى تر دەلەرزێت لەبەرئەوەى ترسى ئەوەى هەیە كەتۆڵەى هێرش و پەلامارەكانى هەولێریان لێبكرێتەوە،نێردراوى كوردستان پۆست لەسلێمانى ڕایگەیاند كەبەبڕیارى مەسرور بارزانى زیاتر لە(1200)چەكدارى دەزگاى پاراستن هێنراونەتە سلێمانى و دەوروبەرى بۆ پاراستنى لقەكانى پارتى تاوەكو پارێزگاریان لێبكەن،كوردستان پۆست پێشتر هەواڵى ئەوەى بڵاوكردەوە كەلەسەر داواى مەسرور بارزانى هیچ تاواتبارێكى هێرشەكانى سەربارەگاى على باپیرى كۆمەڵ و سلاح دینى یەكگرتوو سزا نادرێن،بەڵام پەیامنێرى كوردستان پۆست بەپێویستى نەزانى بەدواداچوون بۆ كۆمەڵ و یەكگرتوو بكات و زانیارى وردیان بۆ ئاشكرا بكات،
لەلایەكى ترەوە نێردراوى كوردستان پۆست لەقەزاى هەڵەبجەى شەهیدەوە هەواڵى ئەوەى دەست كەوتووە كەلقى پارتى لەو شارەدا بەسەدان چەكدارى دەمامك پێچراوى تێدایە،
هەروەها هەریەكە لەلقى چەمچەماڵ و هەردوو لقەكەى سلێمانى و ڕانیە چەندین چەكدارى دەمامك پێچراویان تێدایە،
پەیامنێرى كوردستان پۆست بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم بابەتە و لەداهاتوویەكى نزیكدا سەبارەت بەڕووداوە ئابڕووبەریەكى كۆمیتەو ئاسایشى سەروچاوە ڕاپۆرتێكى گرینگتان بۆ بڵاودەكەینەوە،

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان