ڕه‌وه‌ندی کوردی شاری یوتوبوری به‌سه‌رپه‌رستی ناوه‌ندی چاك و پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ، بۆ یه‌که‌م جار دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی و حیزبهپاشکۆکانی ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرده‌وه.که‌تیایدا نزیکه‌ی 200 که‌س ئاماده‌بوون.سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌که به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر مه‌راسیمه‌که به‌شێوازێکی نوێ و هێمنانهبهڕێوهچوو. که چه‌ند چالاکیه‌کی له‌خۆ گرتبوو وه‌کو شانۆگه‌ری شیعر سروود و ووتار و لاوانه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو که ئاماده‌بوان دوای ته‌واو بوونی مهراسیمهکهههڵسان بهپاکردننهوهی هۆڵه‌که‌و ڕه‌وشێکی هێمنی و هاوکاری باڵی به‌سه‌ر مه‌راسیمه‌که داکێشابوو . له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌بوو بۆ یه‌که‌م جار توانرا جه‌ماوه‌ر له‌سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌ربهێنرێت و خۆی بۆ خۆی ئازادانه دوور له شێوازی حیزبی چه‌واشه‌کاری یادێکی سه‌رکه‌وتوانه بکاته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست