بنكەى بانگەشەى گۆڕان لەتەق تەق فرۆشرا
27/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى جێگەى باسە ئەوەیە دواى ئەوەى بنكەى گۆڕان كرایەوە بەرپرسانى ناوچەكە پەیوەندیان بەخاوەنى خانووەكەوە كرد و بانگەشەى كۆمیتەیان كرد داوایان لێ كرد كە خانووەكەیان لێ بسەنێتەوە ئەویش رازى نەبوو بەداواكەیان پاشان مەسەلەكە دەگاتە لاى كۆسرەت و خاوەنى خانووەكە دەچێتە لاى كۆسرەت و لەیدَا كۆسرەت برى 11 دەفتەر دۆلارى دەداتى و داواى لێ دەكا كەدەریان كات و وێنەى فوئاد مەعسوم وسەعدى پیرەو كاندیدەكانى یەكێتى پێوە هەڵواسێت ئەمیش چۆنى كۆسرەت پێى ووتبو وادەكات و بنكەكەى گۆڕان بەم جۆرە لەلایەن كۆسرەتەوە دەكردرێت بەڵام هەوادارانى لیستى گۆڕان بەردەوام دەبن لە بانگەشەى خۆیان و زیاتر برەو بەكارەكەیان دەدەن . برى 11 دەفتەر دۆلار پارەیەكى كەم نیە بەڵام بۆ خودى كۆسرەت هیچ نیە تەنها پارەى چەند رۆژێكیتى ئێستاش بەنزینخانەى گەورەى كۆیە پارەكەى بۆ كۆسرەتە بگرە ئەو كارانەى عەلى شكور دەیكات هەمووى هى كۆسرەتەو بەیەكەوە شەریكن داواكارم لەشارۆچكەى تەق تەق راستیەكان بەخەڵك رابگەیەنن و پارەو دەمانچەكانى كۆسرەت كاریان تێ نەكاو بیرو باوەرى خۆیان نەفرۆشن بۆهیچ كەسێك .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






