کاتێك فرمێسه‌کانی ژنێک ڕایگرتم
30/06/2015, 10:30 (GMT+1)

کاتێك گوڵی ناو ژووره‌که‌م
لهسیمام ده‌ڕوانێ،
هێدی هێدی فرمێسك له‌چاوانی ده‌تکێ و
تهنیایهکانم پڕ ده‌کات له‌خۆی.
کاتێك شه‌قامه‌کان تهی ده‌که‌م،
گوڵه‌کانی سه‌ر ڕێگام
باوه‌شی پڕ لهغهمگینیم بۆ ده‌که‌نه‌وه.
ئااااي پياو!
چ به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی،
چ ئافاتێك لههزرتدا شاردۆته‌وه؟
چ ڕقێك له‌دڵتا حه‌شارداوه؟
چ سارديیهك به‌ده‌ورمدا
ده‌کێشی؟
به‌چ چه‌قۆیه‌کی كول
سه‌ری هه‌سته‌کانم ده‌بڕی؟
ئااااي پياو!
له‌خه‌ونتدا، چ نشووستیهکم بۆ دێنی،
به‌چ خوانێك بێهۆشم ده‌که‌ی
به‌چ خواردنه‌وه‌یه‌ك دهممرێنی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان








