نەفخی صور
03/04/2026, 19:15 (GMT+1)

هە موو شتێک گۆڕاوە بە طوغيانى ڕۆحی موغەیرمان
تەنها کەون نەبێ !!!
تا کەون بێ
لا موغەیرەو وەک خۆی دەبێ!!!
لە نێو نووری لەپی ساحێبی کەونی لا مغیرمان
ئەبەد کەون نابێ!!!
ئەی ساحیب و زەمان منیش وەک تۆ موحەیرم
واضحه لام لە سووچی عبوودیەت موخەیرم
بێ هروب و پەلەقاژێ لەبەر دەستی قەدەر موسەیرم
کە چی عینادی ئادەم بوون
ڕیش و کتابی خستۆتە پێش نامووس!
حوجرەی خەڵوەت چۆن ڕوون دەبێ
بێ چرای روون و شەمعی فانووس!
تا دەگەم به سه ماى بۆنی خەلوەی ئەو زیکرانەی ئەوێ!!
تا جەسەدو جلدی وسخم مە نسوخ نەبێ!
لە پیسی دونیا ویست..
نە ئەولاد و نە ئەجداد
نە ئاباد و نە زینەتی حەیاتی دونیای ئێرە
لە ڕۆژی نەفسی نەفسی ئەوێ ڕۆژێ
نابنە سەنەدو هەڵوێست…
چۆن ڕۆح بەهێمنی بەو زیکرانە مەست و سەرخۆش دەبێ!!!
لە هەلهەلە ی هەیەجانی ئەمواجی بەحری ذنوب!!!
بێ هۆشە لە م ژاوە ژاو و زیقە زیقی دونیای مەدیونى مه عيوب!!
تا ئافاتی زیقەی بوقی قیامەت هەر بێ هۆشدەبێ!!!
مەگەر بە صياحى سەدای ئیسڕافیل بە ئاگابێ!!
تا لوول دەبێ بە کفنی زەردی مەغلوب !
بە حروفی کلماتی سڕی کبرى ى کتابی ڕۆح ناگات
تا شووشەی سووری بن سەرینی پێخەفی شێخ
ئاشکرانەبێ!!!
لەم كەین و بەینە کێ تێدەگات!!!
لەم مەنفایا شەرابی ئەم سڕە با بێ
خۆ کوفر نابێ!!!
لە نێو زیکرو تەسبیحات و تەهلیلە
لە زمانی بێ کەسیم ناگەن
بێ کەس نەبێ کە خودای جەلیلە!!!
ئیختیاری من لا مغیرە
تا دەبم بە فەقێ لە حوجرەی ئیختیارم بۆ تۆ ئیلاهی من
ئەی خودا!!!
خۆت بۆ منی منیش بۆ تۆ !
لە بێ تۆیی
ضيق الصدر ه
هەناسەی زیندووم گەر هەناسەش بدا!!!
موتەئکید مردووم گەر هەشبم
لە نێو ئاپۆرای فەزای ئەو فەوزایە
چی لە رۆحێکی پووچ بکەم با ڕوح بدا!!! !!!
هەشم بەسەر دونیا ویساڵی واسڵ بوونە و دەڕوا
تا نەفخی صور
ڕاناوەستێ
ئەو دەڕوا ئەوی تر دێ بە جودا!!
دێ دەبێ بەشار
شاریش بەدێ لەم وجودا!!
هێشووی ترێیە ئەعمالی ئەوەل و تالی
ساف و نەقی نابێ دونیای خالی
گەر بپچڕێش وەک پەسیرەی عنقودا !!!
قەڕەباڵغی ئێستا وەک شوانی ئاقاری جاران وایە
چەند زۆریش بین هەر دەبێت بمرین بەتەنیا!!!
چ تەعریفێکی بێ عورفی عارفانەیە ئەم لباسی تەقوایە خودا!!!
کە تۆ لە زوهدی لاوێتیمدا لە ناخی من بووی!
بۆ هەموو شتێ هەر تۆم هەبوو
هەر تۆ بۆ دموعی سڕ و سکون و سکووتم بەس بووی !
کە ئەوان هاتن ووتم ئەم حەشامەتە زۆرە چ پشت و پەنایە!
کەسافەتی عەشرەتێکی گەورەی دونیایە…
هێزی قوەت و قودرەتی تیایە!
ئەبنائی عمومەت
و ئخوانی حەق
شیر خۆرانى ژێر سێبەری سنگی داپیرەم بێ حساب لە ئارایە!
أصدقاء و جیرانیش بێ شومار ن
کە چی زانیم هەمووی کەفی دەریایە!!!
تا دوێنێ من بۆ ئەوان نەک پرد بووم و بەس
کوری مەردو زادو مەعاش و مەعیشەت!!!
کە چی خەریفی بێ ئیمکانیەت
شنەی درۆو عاصفة ی خیانەت
چ تە غەیوڕێکی بەرپاکرد
هەمووی وەراند
حەشامەتی بێ شوماری ئەم خزمانە بەدەرنایە!!!
کە چی لەئەساسدا درۆ و جوعبەیەکی پڕ بەڵایە!!!
چ کاڵایەکی مزەوەربوو شانسمی بێ شانس کرد
بەم ئاخری زەمانە!!!
گەڵالیەکەی خۆتان بووم من
وەک گەڵای سەوزی ئەوێ ڕۆژێ!!!
هەر ئەو بارانەیە بووم بۆ ڕوحتان
کە چی سارای ووشکی ڕۆحم ئێستا
بێ ناوە لەسە زارتان!!!
لەو هەموو زوبانی بریقەدارەی قسەی پووچتان دەنگێ نایە!!!
وەک و جاران لە گۆشەگیری دووریم لە قەڵەمێک و کاغەزێ بەولاوە
هێچ شتێکم لە پێش نەماوە
کە گلەیی خۆمی بۆ بکەم
ئەوەی دەیبینم تەنها ئاوێنەی نووری خودایە!!!
هەر بە بارانی مناڵی سەیری لێشاوی هاژە هاژی تەرزەو بارانی ئەودیو پەنجەرەکەم دەکەم
کە تێم ناگا!!!
بێ سەیوان و بە پێ پەتی
دەمەوێت خۆم بشۆم لەبەردەم سولاوکەی حەوشەی جاران
بۆنی خوڵی کۆڵانەکان بکەم
تێر قوڕ بخۆم
پڕ بەدەنگم لە حەسارو کەلاوەکان هاوار بکەم!!
کە چی چاک دەزانم بۆنی سووتاوی سەر گوفەک و
ماڵی سەر بە باگوردانی لێ نیە ئێرە !!!
بۆنی قشپلی ڕێی چرپاوی کەردز نیە ئێرە!!!
جاری جاران نیە ئێستا
هەزار جاری تریش بێت و بڕوا مناڵیمان تا نەفخی صور
قەت پیر نابێ ئەوکاتانە!!!
ئەساڵەت و تام و بۆن و بەراوی خۆی لێ دێ!!!
قەت ناگۆڕێ
لەیەک ناچن ئەوێ و ئێرە!
نابینا نیم باش دەبینم بە چاوی دوور
هەتا دوور بم لە کۆڵان و گەڕەک و خاک و ووڵات
با ئە م بارانە ڕووتانە با بێ پۆشاکیش بێ!!!
بە من چی با هەربێ
با باشی لەگەڵ. بێ و با ڕووتیش بێ!!!
نە باکم بە ئەو هەیە نە ئەویش بە من
ئەو بارانانە هی مە نینە مە هزوومی بێ مەنسووڕن !!!
بارانی ئێمە بێ خۆر ناهێن سەربڵندو مەسڕوورن!!!
شەرمنن باڵا بەرزو کوڵمە سوورن!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





