پێشمەرگە
25/12/2025, 23:40 (GMT+1)

پەپولە بەگوللە مەکوژە
هەموو کەس چیرۆکی خۆی هەیە
بیرت چووە، کەلەشۆڕشدا دەتان ووت
پڵنگێکی بەبێ کەڵبە و پاشماوەیەکی بەسەر چوو
فڕێ دەدرێت
ئێوە ڕێگەی خۆتان وونکردووە
کە ئێستاکە تۆ زۆر پیربووی ئیتر بمرە
بۆچی خۆتان بەژیانەوە ماندوودەکەن لەسەر ئەژنۆ
بە بەرگی قوات خاسەوە
دێن و دەچن ، لەسەر شەقام لەمامۆستا و دایکی شەهید مۆڕدەبنەوە
لەچ سەردەمێکدا دەژین ؟
چۆن شتەکان گەشتە ئێرە ؟
کە تۆ گەنج بووی
ئەرکی پیرۆزی تۆ لەناوبردنی ئافاتەکان بوو
پێشتان بەمەرگ دەگرت و
لەهەرشوێنێک دەرکەوتنایە
لەوێ ترس هەڵدەهات و
ئازادی هەناسەی دەدا
بەڵام ئێستا...ئافات دێنی
ئیتر ئێوە ڕێگەی خۆتان وونکردووە
ئەگەر هەرچیت پێشکەش کرا، لەلیتا داو بیخۆیتەوە
تۆڕووبەڕووی مەرگێکی ناشرین دەبیتەوە
پاڵەوانە ئازیزەکەمان تۆنازای
هەنوکە بوویت بەڕابردوو
وەک ساموورایەکان قبوڵی کە
سەردەمی ئێوە بەسەر چوو
ئەی پێشمەرگە
******
کاتێک مرۆڤ جڵەوی خۆی لەدەست دەدات
هەمووئەو شتانەی کە باوەڕی پێی هەیە کاڵ دەبنەوە
بۆنی خوێن دێت
خێرای لێدانی دڵت و
لەرزینی دەستەکانت ، زۆر شت دەڵێن
ئێوە بۆچی لەوەناگەن
ووڵات بەبی ئیوەش ئیتر هەربەرەو پێشەوە دەڕوات
بێهودە دەژین
تەنها لەسەر ئەو چیرۆکە تۆز لەسەرنیشتوانەی
کە هێندە ووتمان تامیان نەما
لەخۆراکی بەسەر چوو دەچێت چیرۆکەکان
کەسێ نییە حەزکات بیخوات
پێشمەرگە
لەوە زیاتر وێرانی بۆ نیشتمان دەهێنێت
گرنگی بەمحاڵەکان بدەو پشگوێیان مەخە
ئەوڕۆژەی بەناوبانگ بوون ، ئەوڕۆژەبوو کە یاخیەکی
تەنهابوون لەجیهاندا ، بەردەوام دەتانووتەوە
گرنگ ترین شت لەدەست نەدانی باوەڕە
بەڵام ئێستا ، باوەڕ ژەنگیهەڵهێناوە
تۆدایبینی ...!؟
پێشمەرگە
ڕۆحەکان تەمەنیان درێژە
شەهیدانە مەبەست لەمە ...
تۆدەزانی ، بۆنی خوێن زاڵ دەبێت بەسەرهەستەکانماندا
سەمای پیرۆز و تفەنگە ژەنگاوێکەت
تۆی کردۆتە گورگێکی تاقانە
ناتوانێت ڕێگەیەک بۆ سەردەمی نوێ شەق بکات
ئیتر بەسە ئەی پڵنگە بێکەڵبەکە
گومان مەخە ناو مێژووەوە
ئێوە لەئامانجی ژیان دابڕاون
کاتێ ڕاتانکردە چیا تاقانەبوون
بەڵام
ئێستا ناتوانن ڕابکەن ،چیا هەمووی تەلبەندی بەرپرسەکانەو
درۆن حاکمی ئاسمانە
ئای لەوئازارەی بەتۆیان چەشت ئەی نیشتمان
ئێستا کەس ناتوانێت
پێشبینی ئەوەبکات کە چارەنووس چی هەڵگرتووە بۆتان ؟
ئێوە ئیتر تارماین و
لێرەولەوێ هەواڵی مەرگی یەکەبەیەکەتان
دەبیسرێت و هیچ کەسێکیش ڕاناچڵەکێ
دەزانن بۆ...؟
ئێوە وابەستەبوون بەدەسکەوتە بەسەرچۆکان
بەتفەنگە ژەنگاوێکان
شانازی لەڕادەبەرتان ڕێگرە
لەوەی دۆڕان قبوڵ بکەن
پێشمەرگەکان
لەلاوازاکان دەدزین و
لەڕیزی موچە شدا دەوەستن
لەگەڵ جاش و سیخوڕو فایلداردا
پێشمەرگەکان
خەمبار دەبن بۆشکۆمەندی لەدەستچووتان
ئێوە نەگونجاون بۆ سەردەمی نوێ
ئیتر مەمرن بۆئەوەی دڵخۆشمان بکەن
مرۆڤ نابێت بەمێژووەوە گیرۆدەبێت
تەنها سەردەم گۆڕاوە
تاوانی کۆچکردنی کەستان نییە
ئێمە نازانن دوژمن لەناو خۆماتاندا لەکوێدا خۆی حەشارداوە ؟
هێز تەنها پەیوەندی بەتفەنگی ژەنگاوێ وە نییە
تازە درەنگە تا سەرچاوەی هێز بدۆزنەوە
کەتایبەتبێت بەخۆتان ، نەک بەچیرۆکی ڕابردووتان
دەبێ لەوەبگەن کە سەردەمی چوونە چیا بەسەر چووە
ئیتر ئێوە پێویست نین ، بوون بەمێژوو
پێشمەرگەکان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





