قه‌زاى شه‌نگال له‌لایه‌ن گه‌ریلا و یه‌به‌شه به‌ته‌واوى ئازاد کرا
13/11/2015, 19:09 (GMT+1)

فه‌رمانده‌یی گشتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال رایانگه‌یاند که قه‌زاى شه‌نگال به‌ته‌واوه‌تى له‌ده‌ستى گروپهتهکانى داعش پاککرایه‌وه و ئازادکرا.
فه‌رمانده‌یی گشتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال به‌لێدوانێک رایانگه‌یاند که له‌ئێستادا هێزه‌کانیان که‌وتوونه‌ته ناوه‌ندى شاره‌که و ته‌واوى شاره‌که‌یان لهچهتهکانى داعش پاککردۆته‌وه و رایانگه‌یاند :" له‌ئه‌نجامى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ى له 8ى مانگى رابردوو ده‌ستى پێکردووه ، چه‌ته‌کانى داعش گورزى سه‌ختیان به‌رکه‌وتووه. له 31ى مانگى رابردووش‌دا ژماره‌یه‌ک گوندى شه‌نگال ئازاد کران."
فه‌رمانده‌یی گشتى هه‌ردوو هێزه‌که راشیانگه‌یاند :" له‌چوارچێوه‌ى دووه‌مین هه‌نگاوى ئازادکردنى شه‌نگال ، ئه‌مرۆ شه‌نگالێکى ئازاد پێشکه‌شى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین. ئێمه ئازادکردنى شه‌نگال بۆ گه‌له‌که‌مان و رایگشتى راده‌گه‌یه‌نین. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان له‌دژى چه‌ته‌کانى داعش لهگوندهکانى ده‌وروبه‌رى شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌کات . دواتر لێدوانێکى به‌رفراوان بۆ رایگشتى بڵاوده‌که‌ینه‌وه."
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









