<

به‌تومه‌تی بانگهیشتكردنی پكك به‌یاسای كۆده‌تا به‌نیازن مولازم فه‌رامۆش دادگایی بكه‌ن

21/02/2016, 16:21 (GMT+1)
 به‌پێیی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست مالپه‌ری ١٧ شوبات كه‌وتوه‌ ، یه‌كیتی و پارتی له‌هه‌ولدان  له‌ریگای یاساوه‌ سزایه‌كی قورس بۆ   مولازم فه‌راموش بدوزنه‌وه‌    كه‌سزاكه‌ بگاته‌ زیندانیكردنی   هه‌تا هه‌تایی  ، به‌تومه‌تی ئه‌وه‌ی  كه‌خه‌لكی هان داوه‌ كۆده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌رێم  پارتی كرێكارانی كوردستان  سه‌رپه‌رشتی راپه‌رین بكات  ، ئه‌مه‌ش به‌تومه‌تی ناپاكی لای حكومه‌تی هه‌رێم  پێناسه‌ ده‌كرێ ،كه‌داوای هیزیكی ده‌ره‌كی كردوه‌  بۆ كۆده‌تا كردن به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌كه‌یان . سه‌رجاوه‌كه‌ درێژه‌ی پێدا كه‌نه‌ك هه‌ریه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی  هه‌لویستیان زۆر تونده‌ له‌سه‌ر مولازم فه‌راموش مه‌لا نه‌جم   به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌قوباد تاله‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سول گرتوه‌  كه‌بونه‌ته‌ كۆیله‌ی  پارتی وه‌ لای یه‌كیتی سوكایه‌تی به‌ تاله‌بانیش  كردوه‌  ، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای پاراستن له‌رێگای وه‌زیری ناوخۆ  داوای راده‌ستكردنی  مولازم فه‌راموش كردوه‌  بهینرێته‌ هه‌ولێر  جونكه‌ به‌كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌ترسیان له‌قه‌له‌م داوه‌ كه‌داوای هاریكاری پكك كردوه‌ بۆ  یارمه‌تیدانی راپه‌رین  ، وه‌له‌ئیستادا لیژنه‌یه‌كی ٣ كه‌سی له‌پارتی و یه‌كیتی له‌سه‌ری پێكهاتوه‌ ، بۆیه‌ سه‌رجاوه‌كه‌ داوای له‌خه‌لكی نارازی و ئازادیخوازی كورد كرد  ناره‌زایه‌تی دژ به‌و ره‌فتاره‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ویه‌كیتی ده‌رببرن  كه‌هه‌ول ده‌ده‌ن ده‌نگی خه‌لكی بوێر كه‌م بكه‌نه‌وه‌ به‌ناوی یاساوه‌
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست