<

فیکەو قەل

15/06/2016, 22:27 (GMT+1)

ئەندام سەری
بەتاڵی بۆ
سەرگردەکەی هەڵگرتووە.
ئەو چی تێ بکات ئەم ئەوەیە
چەپ بێت یان راست
خوا نەیبڕێت
ئەمەی زیاتر پێ کەوتووە.
ئەندام قەلە
چەتر لێدەرو گوێ قوڵاخ 
پۆپنە شۆڕ و چاو لە ئاسمان
عولو لولوی پڕ دەنوکە
لە ناو خەڵکا قورس و گران
بۆ فیکەفیکی سەرۆکیش
لەسەر پێیە
رۆحی سوکە.
١٣/٠٦/٢٠١٦، سۆڵنا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان