<

بۆقە سەوزەکان

25/09/2016, 17:07 (GMT+1)
هەر  زوو خۆم  زانیم
ئەو بۆقە سەوزانە هی متمانە نین
لە وەرزی سەوز  ئەخۆن و
لە سایەی  زەردیش  ئەژین

وەك قڕژالیش بە دوو سەر و
دوو ئاراستەی دژ  بە یەکا
ئامادەن بۆ ڕێ  بڕین

وەکو ماری جووتێ سەریش
سەرێکیان  ژەهردارە 
بۆ بەهاری ڕەش و  ڕووت و
سەری تریش ئامادەیە 
بۆ پاییز و  بۆ گەزیین

وەکو سەگیش لەگەڵ گورگا
گۆشت ئەخۆن و 
لەگەڵ مەڕیش ئەکەن شین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان