پیشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كیتی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی پارتیدا جوێن به‌سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی پێ ده‌ده‌ن
14/12/2016, 0:21 (GMT+1)

دوێنی شه‌و 12/ 12 / 2016 هیزیكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌قیب ستارسابیر عه‌له‌كه له‌شاری هه‌ولێر و كۆمه‌لگای داره‌توو دهجنهسهر پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كیتی و كۆسره‌ت ره‌سول به‌ناوی سه‌ركه‌وت شاناز مه‌نتك و دهیرفینن و به‌ره‌و چولهوانی ده‌یبه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌ده‌ن و پێی ده‌لین ئازادت ناكه‌ین و ئهشكهنجهدانت له‌سه‌ر ههلناگرین تاجوێن بهكۆسرهت ره‌سول عه‌لی و سه‌ركرده‌كانی یه‌كیتی نه‌ده‌ی . دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كیتی جوێنیان پێده‌دا ، وێنه‌ی ده‌گرن و پێی پێده‌كه‌نن و پێی راده‌گه‌یه‌نن كه‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و روداوه هه‌ر لێدوانیك بۆمیدیاكان بدات فلیمه‌كه‌ی بلاوده‌كه‌نه‌وه ، كه‌له‌م باره‌وه ئهمرو میدیاكان هه‌ولیان دابوو جاوپێكهوتنی له‌گه‌ل بكه‌ن به‌لام ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كیتی سه‌عدی پیره رێگای له‌و گه‌نجه پیشمه‌رگه‌ی یه‌كیتی گرتبوو كهنابیت لێدوان بدات.
شایه‌نی باسه ، ئه‌و پشیلكاریه مه‌ترسیه‌ی مافی مروڤی هیزه‌كانی پارتی به‌رامبه‌ر ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كیتی له‌كاتیكدایه كهپارتیهكان ٤ روژه كهمپینیكیان دژ به‌په‌رله‌مانتاری گوران له‌په‌رله‌مانی عێراق (سروه عبدولواحید) ده‌ست پێكردوه كه‌سوكایه‌تی بهپیشمهرگه كردوه .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان