<

هاتنەوە

09/03/2017, 2:52 (GMT+1)
کە هاتنەوە
دەستتان بۆنی سێوی ورمێ و
گێلاسی  شنۆی  لێدەهات .
کراسی بەرو  کەم ڕەنگ  بووبوو
لە بێکراسی 
یەخەکانی  ئەو دیواو دیوی پێکرابوو .
لە ئێوەوە
 پێڵاوی سەرکەگام ناسی !

ئەو ڕۆژەی  ئێوە هاتنەوە 
دووایی  دەرچوو 
چ ڕۆژێکی  بەدو  شووم  بوو 
هەرچی گووتتان ، هەرچی  دیتمان 
درۆی شاخدار و وەهم بوو .

بەر لە ئێوە 
شار  بێ ئێوە ،
جوانتربوو
لە دڵدا  ئەفسانە بوون ،
خەونی کاری مەردانەبوون. 

بەڵام ئەفسوس 
بۆنی درۆو  نەوتی  دزراو
ئێمەی کاس کردوو ئێوە خەنی 
بەس  وریا  بن ،
لەمێژینەوە  گووتراوە 
ئەو  براوەیە 
ئەوەی  دووایێ  پێدەکەنی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان