یەکێتی
02/10/2017, 21:41 (GMT+1)

یەکێتی ئاگرێك بوو بەڕووی دوژمن
بە دەفرێكی ئاوی شڵەتێن کوژایەوە
یەکێتی ئەو شێرە بوو
لە خەبات و تێکۆشان و سەرکەوتن دا
پشكو بەشی وەکو شێر بوو
بەدەم کڕنووش بۆ ڕێوییەکی گەڕ و چڵکن
لە پێستی خۆی نەمایەوە
لەبەردەمی نیوە پاروو قوڕگی چەور
خۆی نەگرت و بوورایەوە
لەئاست گەل و درۆ و بەڵێن
بوو بە سەهۆڵ توایەوە
چیای سەفین لەبن نایە
تەنها درۆی دوو شاخداری بۆ مایەوە
ئێستاش بووە بە پووشێك و
بەقەد پاڵی هەڵدرێرێكا
هەڵدێراوی ناپەسندی گەل و خاکی
لە هەڵدێران گێڕایەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان








