بارزانی بۆ قاسم سلێمانی، هاوبەشی خەمتانم
05/11/2017, 15:51 (GMT+1)

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوو نامەیەکی ناردووە بۆ قاسم سلێمانی و سەرەخۆشی لێکردووە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی باوکییەوەو بۆی نووسیوە:"برای بەڕێزم ژنراڵ قاسم سلێمانی، هابەوشی خەمتانم".
کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر، ئەمڕۆ نامەی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانیی بۆ قاسم سلێمانی بڵاوکردەوە کە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی باوکییەوە بۆی ناردووە.
************ دەقی نامەکەی مەسعود بارزانی ************

برادەری بەڕێزم ژنراڵ قاسم سلێمانی
سڵاوی خواتان لێ بێت
"بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتانەوە لەلایەن خۆم و بنەماڵە و دۆستان و ناسیاوانمەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، تەندروست بی و ئارەزووی تەندروستیم هەیە بۆ جەنابتان، داوا لە خوای مەزن دەکەم کە بەهەشتی بەرین بکاتە جێگای ئەو خوالێخۆشبووە و داوای سەبر و خۆڕاگریش دەکەم بۆ جەنابتان".
ناردنی ئەم نامەی سەرخۆشییە لە کاتێکدایە کە مەسعود بارزانی و حیزبەکەی چەندین جار فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیان بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر کەرکوک ناوزەدکردووە، کە قاسم سلێمانی فەرماندەیەتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









