کوردستانپۆست نامەیەک ئاڕاستەی پاپای فاتیکان دەکات
04/02/2018, 21:43 (GMT+1)

ئەمڕۆ ستافی کوردستانپۆست پێش هاتنی ئەردۆگان نامەیەکی ئاڕاستەی ڤاتیکان و پاپپا فرانسیس کرد.. سەبارەت بەو هێرشەی تورکیا بۆ سەر کورد و عەفرین، کە ئامانجی جینۆسایدی کورد و سڕینەوەی کوردە لە عەفرین، نەک وەکو تورکیا دەڵێت ئەم هێرشەیان دژی تیرۆریستانە، کە خۆی بەشێکە لە تیرۆریستی جیهانی و یارمەتیدەری هەموو گروپە تیرۆریستەکانە لە ناوچەکە.
لە ناوەرۆکی نامەکەدا کە بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە و کراوەە بە لاتینی و ئیتالی تێیدا هاتووە، بە کورتی نووسیومانە: بەرێز قەداسەتی پاپا فرانسیس هەروەک بڵاوکرایەوە و دەزانن کە لە لە رۆژی 20 / 01 / 2018 دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان کەوتوونەتە شەڕ و هیرش بردن بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە باکوری سوریا و کە ناسراوە بە ڕۆژاڤا بەتایبەت خەڵکی مەدەنی سەدان ژن ومنداڵیان کوشتوە و بریندارکردووە. بۆیە داوا لە قەداسەتی بەڕیزتان دەکەین کە کاریگەری خۆتان بخەنە سەر ئەردۆغان تا کۆتایی بەو جینۆسایدە بهێنیت، لەگەڵ سڵاوێکی دوستانە بۆ قەداسەتی بەرێزتان ستافی کوردستانپست و هاورێ کاتۆلیکەکان.
ئەمە تەنها مەبەستی نامەکە بوو بە کورتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









