داواکاری تورکیا، پشتگوێ خرا و سالح موسلیم ئازاد کرا
27/02/2018, 12:11 (GMT+1)

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی جیهان، ئەمڕۆ ٢٧/٢/٢٠١٨ سالح موسلیم ئازاد کرا.
دوای هەوڵدانێکی زۆری تورکیا لەگەڵ چیک، بۆ ڕادەست کردنی سالح موسلیم، بەڵام ئەمڕۆ ٢٧/٢/٢٠١٨ سالح موسلیم ئازاد کرا.
شایەنی باسە تورکیا، هەموو هەوڵەکانی خستە گڕ، تا دەگات بە، پێشنیار کردنی گۆڕینەوەی، سالح موسلیم بە دوو زیندانی میدیاکاری چیکی، کە لە ساڵی ٢٠١٦ وە دەستگیر کراون، لە تورکیا، بە تاوانی ئەوەی، گوایە پروپاگەندە بۆ یەپەگە دەکەن، بە ناوەکانی، مترۆسلۆاڤ فارکەس و مارکەتا ڤسەلیچۆڤە. وێرای ئەوەش حکومەتی چیکی، گوێڕایەڵی پلانی تورکیا نەبوو و سالح موسلیمی ئازاد کرد.

لەسەرەوە بە ڤیدیۆ ساتی بەربوونەکەی ببینە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان