دەزگای پاراستن پاش گرتنی نیاز عەزیزی رۆژنامەنووس، لە چەند رۆژی رابردووشدا براکەیان بێسەروشوێن کردووە
15/09/2018, 22:01 (GMT+1)

چەند رۆژێک لەمەوبەر برای رۆژنامەنووس نیاز عزیز لەلایەن پاراستنەوە گیراوە و بە هەمان شێوەی نیازی برای ئیستا بێسەر و شوێنکراوە
نیاز عزیز کە پێشتر رۆژنامەنوسی پارتی بووە و لە نووسینگەی مەکتەبی سیاسی دەوامی دەکرد، دوای چەند ساڵ لەژێر ئەشکەنجە و شکاندنی پەراسویی و لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، دواجار بەریاندا و بەو هۆیەوە بەربونی ئێستا تەندروستی زۆر خراپە و رۆژانە لەسەر دەرمانی دکتۆر ژیان بەسەردەبات، بەڵام پاراستن و پارتیی بەمە نەوەستا ئیستا براکەیان گرتووە، کە ئەویش بەهەمان شێوە لە نووسینگەی سەرۆکی پارتی چێشت لێنەر بووە و چێشتی لێناوە دواتر دوای گرتنی نیاز بەردەوامبوە
ئێستا چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەم برایەی گیراوە و رفێندراوە لەلایەن پاراستن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









