<

دە روازەیەک لە شیعری فەرنسی

23/06/2019, 9:42 (GMT+1)
خاتو ..     باران
 شاعیریکی دێرینی فەرنسایە چاودێڕی بووە لە چلەکان  لە  کاتی شەری جیهانی یەکەم ژیاوە . چەند بابەتی شیعری نوسیوە
گ / بۆسەر زمانی کوردی 
باوکی دوین
ژیان
***

ئەڵێن
ژیان بێ بەهایە
زەحمەتە
لای 
کەسەکان
بەلام 
 لەلای من
وانیە
هەر ژیانە
توڕە ییم 
پێ ئەبەخشێت
وام لێ دەکات
بەرەو پێش
هەنگاو بنێم
تا بتوانم
هاوار بکەم
بەڕووی
کە س و
هاورێ و هاوسێ
بە ڕووی ئەوانەی
لە دەورمن
***
من
هێشتا
لێرە م
 بەهێزم
ئامادەم و
نەمردووم
لە هەموو کاتێک
زیاتر
ئامادەو جەربەزەم
پڕچەکی باوەڕم
بۆیە
وام لێ دەکات
هە موو بەیانیەک 
زیاتر بریاردەر بم
دەستم دەگرێت
تادوا ڕۆژم
بگۆڕم
***
هێزی باوەڕم 
لێرەیە
قەت لە من
جیانبێتەوە
هەر چەند
ژیانم
ڕەق تر بێت
هەرچەند ژیانم 
سەخت تر  بێت 
من هەر دەژیم
بەرگە دەگرم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان