وەزیری دوو وەزارەتەکان، دوو موچە و دوو نەسریە وەردەگرن
29/06/2019, 21:01 (GMT+1)

به‌گوێره‌ى زانياریيهكانى تايبه‌ت له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێى ڕاگهياندين هه‌ريه‌كێك له وه‌زيره خاوه‌ن دوو وهزارهتەكان دوو موچه و دوو نهسريه وه‌رئه‌گرن.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى له‌و سهرچاوهيهوه ده‌ستمان كه‌وتووه هه‌ريه‌كێك له ڕێباز حه‌ملان، كه وه‌زيرى داراييه و به وهكالهتيش وه‌زيرى كشتوكاڵه له هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه موچه، ته‌نانه‌ت نهسريهكهش وه‌رئه‌گرێت به‌هه‌مان شێوە پشتويان سادق و وه‌زيره‌كانى تريش به‌و جۆره ئه‌مه له‌كاتێكدا به بيانوى قه‌يرانى داراييه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیان چۆتە برينى موچه‌ى شه‌هيدان، ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداويستيهتايبهتيهكان، ئەمیش به بيانوى قه‌يرانى داراييه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئيشيان و چاكسازيی بووه خۆيان وه‌ك كه‌رى ناوجۆگا له دوولاوه لنگیان خزاندۆتە هەر دوو لا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









