بە هاوکاریی و پشتیوانی پارتیی، تورکیا سەربازگەیەکی دیکە لەسەر چیای حەسەن بەگ دەکاتەوە
30/09/2019, 18:08 (GMT+1)

شایانی باسە چیای حسەن بەگ، چیایەكی زۆر بەرز و ستراتیژییە، کە بەسەر بە سەر قەزای سۆران و ناحیەی سیدەكان و دەورو بەری دەروانێت. ئەم چیایە كەوتوەتە دیوی رۆژهەڵاتی قەزای سۆران و بە دووری 130كیلۆ مەتر لە باشوری هەولێرەوە دوورە. لە سەردەمی حکومەتی بەعس و شەڕی نێوان عێراق و ئێران، لەو کاتەوە ئەو چیایە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار هێنراوە، حکومەتی عیراق جادەی بردۆتە سەر ئەو چیایە، تەنانەت سەددام حسین خانوویەکی تایبەتی لەم شوێنە بۆ خۆی دروست كردبوو.
سەرچاوەکە دەڵێت بورجێكی ئاسیا سێل لە سەر چیای حەسەن بەگ دانراوە، كارمەندێكی ئاسیا سێل لەوێ کاری دەکرد، بەڵام ماوەیەك بەر لە ئێستا لەلایەن پارتییەوە ئەو كارمەندەیان ئاگادار کردۆتەوە، کە ئیتر نابێت بچێتە سەركار و لە خاڵی پشکنین چەند کەسێکی سەر بە پاراستن و سەربازی تورکی رێگایان لێگرتووە پێان وتوە ئەوان خۆیان چاودێری بورجەكە دەكەن.
هاوكات سەرچاوەکە دەڵێت دەزگای میتی تورک ئیستا لە چیای کورەک بارەگایەک و لە ناو سەربازگەی بابشتیانیش کە سەر بە قەزای سۆرانە بارەگایان هەیە، بە جلی کوردییەوە جموجۆڵی نهێنی دەکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









