مستەفای حەسەنە گەورە کۆچی دوایی کرد
07/05/2020, 13:02 (GMT+1)

کاک مستەفای حەسەنە گەورە رۆژی 7 / 3 / 2020 لە سلێمانییەوە بەرەو دانیمارک گەڕایەوە، بە ماوەیەکی کورت دوای چەند رۆژ دیاردەی ڤیارۆسی کۆرۆنا بە خەستی تیا دەرکەوت، ئاگای لە خۆی نەما و لە ژێر چاودێرییەکی چڕدا بوو، تا بتوانن ژیانی رزگار بکەن، بۆیە لە رۆژی 02 / 04 /2020 تا ئەمڕۆ تەنیا لە رێگای ئامێری هەناسەداندا دەیتوانی هەناسە بدات، ئەمڕۆش کەسوکارەکەی ئاگاداریان کردینەوە، کەوا چارەنەماوە ئامێرەکەی لەسەر لادەبەن، و کۆتایی بە ژیانی دەهێنرێت،.
کوردستانپۆست ماڵئاوایی لە هاوڕێی خۆشەویستی خۆی مستەفا حەسەنە گەورە دەکات و بەو بۆنەیەوە بڕیارمان دا تا سێ رۆژ سایتەکەمان ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی دابنێت، هیچ بابەتێکی دیکە جگە لەسەر مستەفای حەسەنە گەورە دانابەزاێنین . سەرخۆشی خۆمان بۆ خێزان و کەسوکارەکەی رادەگەیەنین.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









