دوو بەرپرسی دەزگای زانیاری لەسەر داوای ئەمەریکا گیراون
15/10/2020, 16:08 (GMT+1)

وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، کە ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە و لەڕووی نێودەوڵەتی پرسیار و گومان بۆ هاوپەیمانان دروست بووە، بەوەی ئەمریکا لەلایەک دەڵێت دژی ئێرانین و بایکۆت خراوەتە سەر ئێران، کەچی لەلایەکی هەمەڕی ئەمریکی ئاودیو دەکرێت، کە چۆن گەیشتۆتە دەست سوپای پاسدارانی ئێران؟ ئەمەش لەڕێی زانیاری ووردو چاودێری ئەمریکا لەسەر ئەم لیوایە و چەند کەسێکی نزیکی یەکێتی ئەم لیوایەی دەستگیر کردووە، تائێستاش هیچ کەس چارەنووسی نازانێت.
دووەم تۆمەت لەسەر زانیاری وردی پەکەکەیە بەهۆی جاسووسی کردن بەسەر گەریلاکانی پەکەکە و دانی زانیاری بە میتی تورک
لەماوەی ڕابردوو چەند فەرماندەیەکی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە ببێ فڕوکەوانەکانی تورکیا کرابوونە ئامانج لەلایەن ئەم دوو کەسه زانیاری لەسەر کات و شوێنی ئەو فەرماندانەی پەکەکە درابوو بە تورکیا..
لەلایەکی تریشەوە لەسەر داوای بنەماڵەی بارزانی و پاراستن هەر ئەوان سیخوڕیان بەسەر خودی لاهورەوە کردبوو..
جگە لەوەی گەورەترین بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە لەدەڤەری پشدەرو بتوێن
لەوێش دانی بەهەموو تاوانەکانی ناوە ناوی زیاد لە15کەسی داوە هەندێک لەوانە گیراون و ئەوانیش دانیان بەچەند کەسێکی تر لە هێزەکانی ئاسایش و فەرماندە سەربازیەکان ناوە.. لەوماوەی ئەو لیوا محمدە گیراوە زیاتر لە65کەس لەسنووری پشدەروبتووێن لەبازرگانانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون. کەوەک تۆڕێکی بازرگانی گەورە لەناوچەکە بوونیان هەبووە.
سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای زانیاری
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









