بەرپرسی دەزگای پاراستن لە سلێمانی لا دەبرێت
26/03/2021, 1:41 (GMT+1)

یەکەم: بیانویی پاراستن ئەوەیە کە تا ئیستا هیچ بەرپرسێک بۆ ئەو ماوە زۆرە نەماوەتەوە.
دووەم: دەڵێن پارتیمانی لە سلێمانی شەرمەزار کردووە ، بەتایبەتی لە سەر کەیسی فڕاندنی سۆران عومەر و کوشتنی چەند کەسێک کە پاراستن ویستوویەتی بە نهێنی ئەنجامی بدات، بەڵام بەهۆی نەزانین و زمانشڕی شەماڵی گومرگ کارەکان بە ئەنجام نەگەیشتووە.
سێیەم: زۆربەی هەوڵدانی تیرۆرکردنەکان کەوتۆتە دەمی خەڵکی بەتایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
چوارەم: لێدان و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی د. غالیبیش حەیاچوون و ئابڕووچونێکی تری بۆ پارتی تۆمار کرد، چونکە هەموو پلانەکە ئاشکرابوو. بەتایبەتی وێنە و ڤیدیۆکان بڵاوکرانەوە، چونکە زۆر بە نەزانین و لەخۆباییبوون کردیان.
لەبەر ئەم هۆیانە لایدەبەن و یەکێکی دیکە دەخەنە شوێنی.
کەسێکی نزیک لە پارتیی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








