ريژهى 75% ى ڤاكسێنى ڤايزه‌ر براوە بۆ ناوچه‌ى بارزان
15/05/2021, 17:11 (GMT+1)

لە دواتریین زنیاریی لەسەر خیانەتێکی دیکەی بارزانی بريارى ژماره: (10040) باره‌گاى بارزانییە، کە بە پێی ئەو بڕیارە فەرمان بە نووسینگه‌ى وه‌زيرى ته‌ندروستى دراوە کە ريژهى 75% ى ڤاكسينى ڤايزه‌ر بدرێت به ناوچه‌ى بارزان، كه پێکهاتووە له قه‌زاى ميرگهسوور و ناحيهى بلە، ڤاکسینەکە بۆ نەخۆشخانەی بلە بنێردرێت و به‌شێوه‌ى ناچاركردنى خه‌ڵكه‌كه‌ى ڤاكسينیان لێ بدرێت، هەروەها ته‌واویى ليوای تايبه‌ت و پاسه‌وانه‌كانى بنه‌ماڵه و به‌شێك له جاشه‌كانى بارزانى له سنوورى توركیا له‌و نهخۆشخانهيهدا ڤاكيسنەکەیان لێبدرێت.
سەرچاوەکە دەڵێت هەر ئەمەش بووە، کە بۆتە هۆكارى كه‌م بوونى ڤاكسێنى ڤايزه‌ر، چونكه له رێگاى بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوە و بۆ مه‌رامى تايبه‌تى به‌كار دێت، كه‌مى ئه‌و ڤاكسێنهش كيشه‌ى لێكهوتۆتەوە، بە تایبەتی بەهۆی پهيوهندنى نێوان مەسرور و كازمى به‌شێكى ڤاكسينى چينى گه‌يشته هه‌ولێر و دزینی ڤایسەرەکەی پێپهرده پۆشكرا.
نۆما ديانى
پەیامنێری کوردستانپۆست/ سەری رەش
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









