برای بهرپرسی مهلبهندی یهكیتی له شارهزوور ئابڕووچونێکی تر بۆ یەکێتی تۆمار دەکات
08/09/2021, 19:17 (GMT+1)

لە شارەزوور کێشەیەکی گەورە لە ھۆڵێکی تاقیکردنەوە ڕوودەدات لەلایەن برای بەرپرسێکی یەکێتیەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو ھۆڵی تاقیکردنەوە دوای ئەوەی سەروان علی برای سەرتیپ علی بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجە و شارەزووری یەکێتی نیشتیمانی بە قۆپیەوە دەگیرێت و لەلایەن مامۆستایانی سەرپەرشتیارەوە داوای لێدەکرێت ھۆڵەکە جێبھێڵێت وەکو مامۆستاکانی دەڵێن سەروان ملنادات و ناڕواتە دەرەوە دوای فشار لێکردنیشی پرسیار و سۆمای سەرجەم قوتابیەکان کۆدەکاتەوەو لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوە و ماوەی نزیکی کاتژمێرێک دەفتەری تاقیکردنەوەی قوتابیەکانی قوتابخانەی بەختیاری سەیدسادق لای خۆی وەک بارمتە گلدەداتەوە و دوای داواکاری و تکا لێکردنێکی زۆر دەفتەری قوتابیەکان دەداتەوە بە مامۆستایانی سەرپەرشتیاری ھۆڵەکە .
سیروان چوارباخی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








