هێرش كرایه سهر سهرمایهدار و بازرگانێکی تر له سلێمانی
17/09/2021, 22:00 (GMT+1)

رۆژی دوو شهممه هێزیكی دهزگای زانیاری، دەستیگرت بەسەر حەوت ئۆتۆمبیلی كۆمپانیایهكی نزیك مهحمود سهنگاوی.
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ئەم دیاردەی ھەڵکوتانە سەر بازرگان و پارەدارکان لە سلێمانی دیردەیەکی نوێیە، بەبیانووی ئەوەی کە ئەو کەسانە سەر بە لاهوری شێخ جەنگیین و بەهۆی لاهورەوە بوونەتە خاوەنی ئەو سەرمایە و پارانە. مەحمود سەنگاونیش بە یەکێک لە هاوکار و لایەنگرەکانی لاهور دادەنرێت
سەرچاوەکە دەڵێت دوای ئەوەی ئەو رۆژە بە فەرمانی ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی ھەڵدەکوترێتە سەر کۆمپانیای موجازەف بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل و زیاتر لە حەوت ئۆتۆمبیلی گولە نەبڕ (درع)ی ئەو کۆمپانیایە دەبەن .
![]() |
ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری |
بە قسەی خۆیان ئەمە لە کاتێکدایە،کە ئەو کۆمپانیایە ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەسەر داواکاری چەند کەسێك ھێناوە ، یەکێك لەو کەسانە محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتیە .
دوای بردنی ئۆتۆمبیلەکان خاوەنی کۆمپانیاکە ئاگاداری محمود سەنگاوی دەکاتەوە، محمود سەنگاویش زۆر توڕە دەبێت و تەلەفون بۆ ئەژی ئەمین دەکات، بە جنێودانەوە پێی دەڵێت ئەگەر بەزوویی ئەو ئۆتۆمبیلانە نەھێننەوە ئەوا خۆت و ئاغاکەت فێر دەکەم چۆن ڕێز لە بازرگانان و ھاوڵاتیان بگرن .
دوای تەلەفونەکەی محمود سەنگاوی، ئەژی ئەمین بەخێرایی ئۆتۆمبیلەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیاکە و داوای لێبوردنیش لە مەحمود سەنگاوی دەکات.
سیروان چوارباخی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان










