<

کەناڵی رووداو لە کۆیە و زڕگوێز رۆڵی سیخوریی دەبینێت

28/09/2022, 10:13 (GMT+1)
 ئەم بەیانییە رێکەوتی 28-09-2022 لە کاتژمێری 9 بۆ 10ی بەیانی هێرش کرایە سەر بارەگا و بنەکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کۆیە و زڕگوێز. دوای ئەوە تەلەفیزیۆنی رووداوی پارتیی،  گەیشتە شوێنی  رووداوەکە و پەیامنێرەکەیان رستەوخۆ چووە  ئەو شوێانەی بوردومان کراوە،  ئەوەی جێگای سەرنج بوو کەناڵی رووداو راستەوخۆ  رووداوەکەی دەگواستەوە، وەکو کارێکی سیخوڕی چووە سەر بارەگا و ئەو شوێنانەی کە بەرکەوتوون و پیشانی دەدا، هەروەها لەهەمان کاتدا دەستنیشانی ئەو شوێنانەی دەکرد، کە بەرنەکەوتوون، وەکو ئەوەی راستەوخۆ و گەرماوگەرم بە ئێران بڵێت، ئەمانەی کە بەرنەکەوتوون وەرن جارێکی دیکە  بوردومانی بکەنەوە.
کەناڵی رووداو و کەناڵەکانی دیکەی پارتەکانی باشوور بەردەوام رۆڵی خیانەت و سیخوڕیی بۆ دوژمنان دەبینن و وەک ئەم رووداوەی کە ئەمڕۆ رووی دا، زانیاریی بە دوژمنان دەدەن تا  بکرێتە ئامانجی هێرشەکانیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست