بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ سوید بە هەموو مەرجەکانی تورکیا رازی بوو
06/11/2022, 11:30 (GMT+1)


هەروەکو سەرچاوەی ئەو هەواڵانە رایانگەیاند، کە سوید چیدی پشتگیری شەڕڤانانی کوردی رۆژئاوا GYPJ) ناکات و پشتیان تێدەکات، هەروەها بایکۆتی چەکفرۆشتنیش لەسەر تورکیا هەڵدەگرێت.
وتەبێژی ئوردۆغان (ئیبراهیم کالین)یش پێشوازی و پێخۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی سوید دەربڕی وتی، ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی باشە، کە سوید هاتە سەر ئەو بڕیارەی پشت دەهاتە چەکدارەکانی یەپەژە، کە بەشێکە لە پە.کە.کەی تیرۆریست.
ئەم بڕیارەی حکومەتی نوێی سوید ناڕەزایی هەر سێ پارتە ئۆپزیسیۆنەکانی دیکەی سوید دەربڕی و ئەم بڕیارەیان بە لاوازیی حکومەت ناوبرد.
ئەو بەشەی کە پەیوەستە بەم هەواڵەوە، بە زمانی سویدی گوێی لێبگرە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






