تورکیا باڵیۆزی سوید بانگ دەکات
21/11/2022, 20:36 (GMT+1)

ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە 21 -11-2022 ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی لە تورکیا، (ستافان هێرسترۆم)ی بانگ کردووە و داوای ئەوە کردووە تا سوید لێکۆڵینەوە لەسەر خۆپیشاندانەکانی دەرەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم بکات.
بە گوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تورکیا داوای کردووە کە سوید کار بکات و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دروشمانە بکات، چونکە تورکیا بە پڕوپاگەندەی تیرۆریستی ناودەبات و بە سووکایەتیکردن بە سەرۆک تەیب ئەردۆغان ، تورکیا وای لێکدەداتەوە گوایە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بانگەشەی بۆ کراوە.. ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژە بە دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی دەکات ، گوایە ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن پەکەکەوە ئەنجامدرا وە.
ئەم بانگکردنەی باڵێوزی سوید لە هەمان کاتدا دێت کە سوید داواکاری ئەندامێتی بۆ هاوپەیمانی بەرگری ناتۆ دەکات کە لە دۆخێکی ناسکدایە و ئەمە سێیەمین جارە لە مانگی تەموزەوە تورکیا بانگی باڵیۆزی سویدی کردووە
سەرچاوەی هەواڵەکە:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان







