ئیسلامی سیاسی و بەدگومانی لەسەر ناسنامە و كلتوور
28/08/2023, 20:23 (GMT+1)

ئیسلامی سیاسی و بەدگومانی لەسەر ناسنامە و كلتوور، مژاری ئەڵقەی هەشتەمی بازنەی گفتوگۆ بوو
ئەمرۆ 28ی ئابی 2023 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەشتەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی " ئیسلامی سیاسی و بەدگومانی لەسەر ناسنامە و كلتوور" لە هۆڵی بەش بەرێوەچوو.
لەم گفتوگۆیە دا كە بەڕێزان " د.سالار عوسمان، د.بەشیر حەداد، د.نازناز محەمەد قادر، د.فاروق رەفیق، د ئارام قادر، د.عەرەفات كەرەم، سۆران سێوكانی و، ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ – عەبدولڕەزاق عەلی ، شڤان حەمدی، د.نەزاكەت حسێن، د.جەلال ئەحمەد و فەرهاد محەمەد" بەشدار بوون، گفتوگۆیەكی زۆر راشكاوانە لەسەر ئەم پرسە گرنگە كرا و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، كە جیاوازییەكی زۆر گەورە لە نێوان ئایینی ئیسلام وەك باوەڕی موسڵمانان و ، بەسیاسیكردنی ئایین وەك ئەوەی حزبە ئیسلامییەكان دەیكەن، بوونی هەیە. كاتێك ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ مەبەستی سیاسیی لەلایەن حزبە ئیسلامییەكانەوە دەكرێتە ئایدیۆلۆژیەت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، پاشاگەردانی لەناو كۆمەڵگە دورست دەبێت ، ئەوجا ئەو كۆمەڵگەیە هەر كۆمەڵگەیەك بێت، لەمەش زیاتر حزبە ئیسلامییەكان بۆ فریودانی خەڵك و دووبارە بە ئیسلامیكردنەوەی كۆمەڵگە زۆر بێویژدانانە مامەڵە لەگەڵ تاكەكانی كۆمەڵگە دەكەن و، ئەوانەی پێچەوانەی ئەو ڕەوتە ئیسلامییانە بۆچوونێكی جیاوازیان هەبێت، ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە ئیسلامییانە بە زمانێكی زۆر زبری بازاڕیانە هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە ئەو تاكە تەكفیربكەن.
جێگەی ئاماژە پێكردنە بەشداربووانی ئەم گفتوگۆیە ، زۆر بە بایەخەوە دەستخۆشییان لە بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، كە هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەم پرسە گرنگ و هەستیارانە دەكات و زۆر راشكاوانەش بیربۆچوونی ئازادانەی ئامادەبووان لەسەر لاپەرەكانی گۆڤاری گوڵان و ئۆرگانەكانی تر بڵاو دەكاتەوە، ئەمەش جیا لەوەی پانتاییەك فەراهەم بووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم پرسە گرنگانە قسەی جدی بكرێت، لە هەمان كاتدا بیربۆچوونە جیاوازەكانیش پێكەوە كۆدەكاتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان









