ئەشکەوتەکەی ئەفلاتون
02/06/2025, 21:19 (GMT+1)

لە مێژووی نوسینی بەرز وبەنرخدا، کەم کورتە نوسین ههیە، وەک باسی وێنەی ئەشکەوتەکەی ئەفلاتون هێند بەناوبانگ بێت. لە کتێبی "کۆمار"دا، لە نوسینی ئیفلاتونی فەیلەسوف، لە زمانی سوکراتەوە. ئەفلاتون باسی ئەشکەوتێکمان بۆ دهگێڕێتەوە، کۆمەڵێک مرۆڤی زیندانی تێدا ژییاون، لەمناڵییەوە لەو ئەشکەتدا زیندانکراون. زیندانیکراوەکان لەمناڵێوە، ملیان بە زنجیر بە بەیەکەوە بەستراوەتەوە، مەمەرجێ دەتوانن بڕۆنو بجوڵێن، بەڵام ناتوانن ئاوڕ بۆ دوای خۆیانەوە بدەنەوە وەنازانن لەدوایانەوە چ دەگووزەرێت.
زیندانییەکان دەتوانن ئەو بەشەی پێشەوەیان دیواری بەردەمی ئەشکەوتەکەیە ببینن. لەپشتیی زیندانییەکان روناکییەک هەیە، زیندانیەکان نازانن ن روناکیە لەکوێوە هاتووە، لە نێوانی ئەوان وروناکیەکەدا، کۆمەڵێک داھۆڵ یان بووکەشوشە ههن کە دەجوڵێنەوەو سێبەرەکانیان دەکەونە سەر ئەو دیوارەی بەردەم زیندانییەکان کە وەک فلیمێ راستە قینە دەیبینن. ئەو سێبەرانە تاقە شتێکن زیندانییەکان بیبینن، بۆیە وادەزانن تاقە شتێک لە ژیانو بووندا ههبێت، ئەو سێبەرانەن وەک راستیەکی ژیان مامەلەیان بکەن.
زیندانییەکان لەناو ئەم خەیاڵ ونەزانین وراستی شاردنەوەیەدا، دەبنە کەسانێک دنیا بەشێوەی خەیاڵ ووەهم تێدەگەن.
رۆژێک تا یەکێکیان زنجیرەکانی دەست وپێی دەشکێنێت وئەشکەوتەکە بەجێدەھێڵێت. لەدەرەوەی ئەشکەوتەکەدا خۆرو دونیای ڕاستەقینەی دیاردەکان دەبینێت. بەدرێژایی تەمەنی لە ئەشکەوتەکەدا تەنیا خەیاڵی دروست کراوی بینیوە. دوور بووە لەژیانی راستییەوە. تا ئەورۆژە دنیای راستە قینەی نەدیووە. بۆی دەردەکەوێت کۆمەڵێک سێبەری ئینسان نەبوون، کۆمەڵێ سێبەرو خەیاڵ بوون، چ نەبوون ژیانی راستەقینە نەبوون.
سێبەری مرۆڤ نەبوون، بگرە سێبەری کۆمەڵێک داھۆڵ وبووکەشوشەی دروستکراوبوون، تاخەڵکی ناو ئەشکەوتەکە، کە ئاگداری جوڵەو هاتوچۆی مرۆڤی دەرەوەی ئەشکەوتەکەیان نەبن، راستی دەرەوەی ئەشکەوتەکەیان لێ شارابۆوە. تەنیا جوڵەو هاتوچۆی داهۆڵ وبووکەشۆشەکان لایان زانراو وئاشکرابوون، ئاگایان لە حەقیقەتی دنیای دەرەوە نەبوون.
ئیفلاتون بۆچیرۆکە لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دروست کراوە، بەچەندان شێوە چیرۆکەکەی دایان رشتۆتەوە.
چیرۆکەکەی بەشێکی وەک کێشەی زانیاری وناسینی ژیانی واقیعی مامهڵەدەکەن، واتە وەک کێشەیەکی ئەبستمۆلۆژی وزانستی وزانیاری تەماشا دەکرێ. پرسیارەکانی لێرەدا دەکرێن.:
ئایا تاچەند زانیارێکانی مرۆڤ لەسەر دونیاو چواردەوری هەیەتی راستن، ئایا زانیاریەکانی لەسەر کۆمەڵ وپەیوەندی مرۆڤ هەیەتی نزیکن لەراستییەوە، مرۆڤ بەدیتنی دیاردەیەک لەسەر زانیارییەکانی هەیەتی دەتوانێ دیاردەکانی دەرەوەی خۆی دەست نیشان بکات وتیان بگات.
ئیفلاتوون توانیوێتی بەچیرۆکێکی دروستکراو بیسلمێنێ زانیاری مرۆڤ ئەشێ چەواشەکەرابێ، بەکۆمەڵێ دیاردەی دروست کراو. زانیاریەکانی هەیەتی لەسەر دیاردەکان چوار دەوری چ یان راستی نەبن ودروست کرابن بۆ چەواشەکردنیان.
واقیع چییە؟ هەروەها خەیاڵ وەھم چیین؟
ههقیقەت کامانەیە وسێبەرە درۆزنەکانی چین؟
مرۆڤ لەدیدە ومێشکیدا دەشێت دیاردە گەلێکی دروست کراوی ناراست، بۆ ماوەیەکی چەند سەدەیەک وەکو ڕاستیەک تەماشابکەن، دیاردەکان وشیکردنەوەیان، بەمەرجێ راستی نەبن، خەیاڵ بن گەورەکرابن، دروست کراوبن، لە گۆشەنیگایەکی دیکەو بیرێکیترەوە، گەر تەماشای، دیاردەکان بکەین، ئەشێ ههندێک کەسی دیکە چیرۆکەکانی ئەشکەوتەکەی ئیفلاتوون، وەک چیرۆکێکی راستی نەبینن، یان بەپێچدەوانەوە بیبینن .
زانا وفەیلهسوف وخوێندەواران، کۆمەڵ گەلێکن دەتوانن لەڕێگای شکاندنی زنجیرەکانی سەر عەقڵ وبیرکردنەوەیان، کەبە زۆر وچەواشەکاری بەسەریاندا سەپێنراون بشکێنن، تا بتوانن لەڕاستی بگەن وخۆیان لە زیندانی ئەو وێنەو بۆچوونانە وتێگەیشتنانە ڕزگاربکەن. لەراستیەکان تا ئەو ساتە دووریان خستونەتەوە، هەروەها وەهم وخەیاڵیان لێ کردبوون بەراستی. کەسەکانی لە دیدی ئەفلاتوندا حوکمرانی دونیا بەشێوەیەکی عەقڵانی بەرێوەبەرین فەیلەسوفەکانن. فەلسەفەی ئیەفلاتون لەسەر بیرۆکەی چیرۆکی ئەشکەوتەکە وچەواشەکاری خەڵکی نێو ئەشکەوتەکە بنیات نراوە، یان ههر نوخبەیەک خۆی بەخوێندەوار بزانێت، دونیا بەڕێوەببات، خەڵک گوێیان لێ بگرێت. ئەو کەسەی لە ئەشکەوتەکەی ئەفلاتوندا، توانای خۆ رزگارکردنی هەیە.
بەبیر وتێگەیشتنیدا دێت زنجیری دەست وپای بکاتەوە، خۆی لەبەستنەوەکەی رزگار بکات، خۆرو دونیای ڕاستەقینە ببینێ. پاش ئەوەی دنیای راستەقینە دەبینێ، تێدەگات دنیاکەی تا ئەمرۆژە بینیوێتی دنیای راستەقینە نەبووە. دنیایەکە دروست کراو بووە، تا دوربن لەراستییەوە.
رزگاربۆکە بۆ ناو ئەشکەوتەکە دەگەرێتەوە، ڕاستییەکان بۆ کەسانی ناو ئەشکەوتەکە دەگێڕێتەوە. کەسەکە خۆشی سەفەرەکەی بۆ دەرەوەی ئەشکەوتەکە، وەک سەفەر لە نەزانینەوە بەرەو زانین، لە سێبەر وخەیاڵەوە بەرەو بیر وژیانی راستەقینە گەرابێتەوە.
عەقڵو زانینی ههموومان وەک عەقڵو زانینی زیندانییەکانی ناو ئەشکەوتەکە بە ئاین مامەڵە کراوە. لەکۆمەڵگای ئەمرۆی جیهاندا راستی وەک ئەوەی لەباتی ههقیقەتو واقیع، کۆمەڵێک وەھمو سێبەرو وێنە دروستکراوی خەیاڵیو ناڕاست ببینین. مەترسی ئەم شێوازە لە بیرکردنەوە، لەوەدایە کە ههموومان دەخاتە ژێرڕەحمەتی نەزانینەوە. ئێمە هەموومان پێویستمان بەشکاندنی زنجیرەکانی عەقڵمانیان گرێدراوە بەکۆمەڵی بوکەشوشەی دروستکراو لەبری راستی وحەقیقەت دەوری ژیانی راستەقینە دەبینن.
ههموو ئەوانەوەی بەناوی پارتی سیاسییەوە، خۆیان بەو کەسە دەزانن کە گوایە ئەشکەوتەکەیان بەجێهێشتوە وههقیقەتیان پێیە. دەرکەوتە سیاسییەکەی ئەم دیدەیە، ئاکامی دیکاتۆریەتێکی ترسناکە.
پێویست دەکات ئێمە هەموومان زنجیرەی خراوەتە مێشک وعەقڵمان بشکێنین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


