ئاینی مارکسی لینینی، یان تێوری بەراوردکاری،
31/05/2026, 23:00 (GMT+1)

ئاینی مارکسی لینینی، یان تێوری بەراوردکاری، یان ئاینی شەریعەتی، خودای گەورە وکۆیلەی بجوک (موقارەنە)،.
هێگلی فەیلەسوف ئەنوسێ:
- هەربیرێک بمانەوێ ناوەرۆکی وئامانجەکەی تێبگەین، پێویست دەکات بزانین بیرەکە، چ دەسەڵاتێکی سیاسی وئابوری وبیری دیموکراسی تێدا لەخۆ گرتووە وحەشاردراوە.
بۆ تێگەیشتن لەمەبەستی هێگڵ:
شیکردنەوە وباس لەسەر بیری ئاینی مارکسی ولینینی بەباشی دەزانم بکەم. ئاین بەگشتی هەست، ناخ ورەفتاری بیرکردنەوەی مرۆڤی داگیرکردووە. ئاین بەکورتی وکرمانجی لەبوون وگەردوون دوودڵی لەبوونیان قەدەغەکردووە بەواتایەکیتر (فەلسەفە) وبیرکردنەوە لەدوو دڵییەوە دێنە ئاراوە. بیرەکردنەوە لەئاینە ئاسمانییەکاندا، قەدەغە وئیلحادی کراون. دیکارتی فەیلەسوفی فەرەنسی بۆیە هەر زوو نووسی:
من دوودڵم، لەدوودلیەکانی خۆم، هەروەها دوودڵم.
دیکارت مەبەستی بوو بڵێ لەئاینی کرستیانی وبوونی خودایەک دوودڵم، بەڵام لەو کاتەدا نەیدەتوانی بەئاشکرا بیڵێ چونکە گفتێک لەوچەشەنە، سێدارەدان چاوەروانی دەکرد.
دەوڵەتێکی ئیشتراکی رووسی، بەهەمان شێوەی، پابەند بەبیری مارکس ولینینی نەبن هەروەها ئامانجی دامەزراندی دەوڵەتێکی حیزبی، بەناوی کرێکارانەوە وبەسەرکردایەتی پارتێکی، مارکسی لینینی نەبێت، جڵەوی دەوڵەت ناتوانێ لەدەستا بێت. پێغەمبەرێکی داتاشراو بەناوی مارکسەوە، رەخنە لەم پرەنسیبە ئیلحاد وکافربوونە.
بیرکردنەوە لەسەربنەرەتی سیستەمی فەلسەفە، وەک کانت پێمان دەڵێ: لەدوودڵییەوە، دەچین بۆ بەدواچون وشیکردنەوە، دواکات دەچین بۆ تیۆری ودواکات بۆ فەلسەفە، نەک بەبیری بەراورد کاری نێوان گەورە وبچووک فەلسەفە وزانست لە بیر خەڵکی بەرینەوە.
ئیکۆنۆمی پچوک وگەورەتر دوور لەسیستەمی بیرکردنەوە ودوور لەهەموو فەلسەفە وراستیەکی جیهانی، بیر وپراتیکی خۆمانی لەسەر براوردکاری سیستەمەکان بنیات بنێین. بەراوردکاری لە نێوان گەورە وبچوک پچوکتر ئەمەریکا وروس، سەرمایەداری وئیمپریالی، ئامانجی بیر وباوەرمان لەسەریان دارێژین.
جێگایەک نەهێڵنەوە بۆ بیرکردنەوە وشیکردنەوەی زانستی وپاشان بیری فەلسەفی، رەوتی بیرکردنەوەیان لەسەر براوردکاری بچوک وگەورە هەڵچنن. بەناوی برجوازی بچوک وگەورەوە، ئابوری بچوک وگەورە تر، بە نازانستیانە بیرمان لەسەری دابرێژین، ئایدۆلۆجی فڵان زانای ناو لێ بنێین، یان فەلسەفەی فلان کەسی ناولێ بنێین:
بەمەرجێ یەک فەلسەفە هەیە ودوو فەلسەفە بونی نییە. رووسەکان هەروەها بۆ پاساوی بیروباوەریان فەلسەفەیەکیان دارشت، ناوێکی گەورەیان لێ نا وەک:
فەلسەفەی مادی دیالیکتیکی، یان فەلسەفەی مارکسی لینینی وستالینی.
مارکسی ولینینی بەمەرجێ ناتوانرێ ببنە خاوەنی فەلسەفە، فەلسەفەیەک بەناوی کەسێکەوە ناوی بنێین فەلسەفەی فڵان، بەمەرجێ فەلسەفە، چ کەس خاوەنی نییە. لەمێژووی بیر وفەلسەفەدا هەرگیز ناتوانین بڵێین:
فەلسەفەی: مارکس یان فەلسەفەی عومەر وعەلی، فەلسەفە موڵکی هەموو جیهانە وهەموو خەڵکە. بە هەمووی دەوترێ فەلسەفە، ئەتوانین بڵێین فلان کەس فەیلەسوفە، بەڵام فەلسەفە موڵکی نییە.
مارکسیەکان بیرێکی نەگۆریان بۆ هەموو جێگایەک وکاتێک دارشت. بەناوی ماتریالیزمی دیالیکتیکی، کە کاری دەوڵەت وتاکەکانی کۆمەڵی پێبکەین. بەبیری ستالین ولینین بیرێکی رەها، کەجێگای گفتوگۆ ورەخنە نەبێ، بەناوی فەلسەفەی مارکسی ولینینی یان ماتریالیزمی دیالیکتیکی دارشت. کۆمەڵێ فەرمان بەری دەوڵەت بەرێوە بەرن بەناوی کرێکارانەوە. سیستەمی ئیکۆنۆمی دابمەزرێنین، فەرمان بەر بەرێوەی ببات بەناوی دیکتاتۆری کرێکارانەوە. فەلسەفەیەکی نەگۆریان بۆی دارشت، بەناوی فەلسەفە مارکسی ولینینی دابرێژن.
کردارێک لەم شێوەیە واتە:
بەگشتی فەرامۆش کردنی فەلسەفەیە.
برجوازی بچوک وگەورە وگەورەتر، بەمەرجێ لەیەک سیستەمی بیری رەهای دەوڵەتیدا گڕدەخۆن.
فەلسەفەکەیان بەپاساوی جیاکردنەوەی جۆرەها بۆرجوازی وجۆرەها سیستەمی ئیکۆنۆمی پاساوی بۆدەهێننەوە:
گوایە واقیع پێمان دەڵێ:
بریارەکانمان هەمووی ملکەچی واقیعن، یان واقیع (مادە) پێش بیر دەکەوێ.
فەلسەفە لەئەلف وباکەیدا، دەڵێت:
بیر ومادە، بەمەرجێ لەیەکتر جودا ناکرێنەوە، هەردوکیان بەبێ یەکتری بوونیاندا نییە و چ کەس ناتوانێ لەیەکتریان جودا بکانەوە، یان بەپێش وپاش لە یەکتری رەچاو بکرێن.یان شیکردنەوەی واقیع بەبێ بیرو بەپێچەوانەوە لەیەکتری جودا بکرێنەوە وشیبکرێنەوە.
فەیلەسوفی گەورەی سەردەم، ئەوە تا سپینۆزا وهێگڵ پێمان دەڵێن: (بیر ومادە)یەکن دابرانیان لەیەکتری، دەبێتە هۆی لە فەلسەفە دەربچین.
فەلسەفەیەک بۆ بیرۆکەکەیان داررشتووە، ناویان لێ ناوە:
(مادی دیالیکتیکی) یان (واقیع و بیر)،
واقیع(مادە) پێشدەکەوێ، ئەویتریان دووا دەکەوی کە بیرە.
بەمەرجێ چ مانایەک ناگەێنێن، تەنیا وەک تەورات وقورعان: واقیع یان مادە وبیرکردنەوە دووا بخەین، یان بەپێچەوانەوە، بەراستی بیرکردنەوەیەکی گەلێک منداڵانەیە. تەنیا جیاکردنەوەی بیرە لە مادە یان مادە لەبیر جودا بکەیتەوە. یەک روو بکەی بەدوو روو هەروەها لەیەکیان ببچرێنی وجودایان بکەینە. لەکۆتایدا دەبن بە دیاردەیەکی ئیلاهی وئاینی وئاسمانی، یەکێکیان پێشخەن وئەویتریان دواخەن لەزانست وعەقڵی زانستی دەرئەچن.
بیرۆکەی (واقیع وبیر)، روسەکان لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا، بۆ پاساوی دەوڵەتی رووسی ودیکتاتۆری دەوڵەتی سەرمایەداری هاوردیانەوە کایەوە، تا ستراکچەر وبوونی دەوڵەتەکەیان بکەنە بابەتێکی فەلسەفی. بەشێوەیەکی زانستیانە ناوەرۆکی ستراکچەری سەرمایەداری دەوڵەتەکەیان لەخەڵکی بشارنەوە، کەدیکتاتۆری سەرمایەداری دەوڵەتی بوون.
بیرۆکەی:
واقیع بریاری کۆتای پێیە وبیرکردنەوە پاشکۆی واقیعە. بیرۆکەی بەراوردکاری، بەمشێوەیە ئاینێکی واقیعی لەمێشک ومەسڵەحەتیاندا، بۆ خەڵکی دروست دەکەن.
واقیعەکە بەمرجێ دروست کراوی بیری مەسڵەحەتیان بووە. هەرچی دژی وەستایەوە کافرە وجێگای جەهەنمی سیبریا بوو. بەسەدهەزار کرێکار وشۆرشگێریان لە جەهەنمی سەرمای سیبریادا بەبێ بەرگ ولە برساندا رەقکردەوە.
فەلسەفەکەیان قووربەسەری لەوەدایە، سەرمایەداری دەوڵەتیان ناو لێنا (دیکتاتۆری پرۆلیتاریا) کۆمەڵێ پیاو کوژیان کردە ساحێبی، کرێکاران(بەناوی دیکتاتۆری پرۆلیتارە) هەر کەس بەپێچەوانەوە بیریان کردەوە ونارازی بوون، بەسوخرە گرتنیان ولەسیبریا لەبرس وسەرمادا نەیان هێشتن. دیکتاتۆری دەوڵەتی فاشی بەناوی کرێکارەوە، پاش مردن یان کوشتنی لینین، بەرگی مارکسی لینینی وستالینیان بە بەری سیستەمەکەیاندا دوری.
هەروەک حیزبە ئاینیەکانی ئەمرۆ: بەسەرکردە وقائیدی ئاینی وقوورعان وزانا ئاینی بەرێوەی دەبەن بەزانای ئاینی ناویان دەبەن.کرێکاران هەموویان فێردەکەن تاماون پێویست دەکات، دەستی سەرکردەکان ماچ کەن وسوجدەیان بۆ بەرن. بەمەرجێ لە کۆمۆنیستیدا هەموومان سەرکردەین.
خۆلاسە رەنگە فرە لە بیست نوسراوم لەسەر فەلسەفە فاشیلەکەی ماتریالیستی دیالیکتیکی نوسیبێ. فەلسفەکەیان تەنیا بۆ دیکتاتۆری بنەماڵەی حیزبی حاکم پاساوە. بەخێرێ ستالین ٣٦ ساڵ بەتێرۆر ومادیەی دیالیکتیکی و بەکرنۆشی تەمەڵەکان وموشەخۆرانی ناو کۆمەڵ حوکمی کرد.
حوکمەکەی لینین هەروەها چ نەبوو، پارتی شۆشیالیستی بەعسی عەرەبی نەبێ. دەردی مەلای مەشهور دەڵێ تەنیا سەرەکەیان وەرگێرا بوو.
لەروی شیکردنەوە ورەخنە لە فەلسفەکەی لینینی داتاشراو، نوسراو زۆرم هەیە، دەتوان بە هۆی گۆگڵەوە دەستان کەوێت، ویستان گەر بیخوێنەوە. لێرەدا لەوە زیاتر ناتوانم بنوسم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان



