خۆشەویستی پیرۆز و ناپاک لە ژیانی فریدا کالۆ
18/07/2026, 11:08 (GMT+1)

نووسینی کلۆدیا شێفەر، کتێبێکی بایۆگرافییە کە ژیانی هونەرمەندی مەکسیکی فریدا کالۆ باس دەکات. نووسەر لە ڕێگەی ڕووداوەکانی ژیانی فریداوە، تەنها ژیاننامەی تاکەکەسییەکەی نانوسێت، بەڵکو پەیوەندییەکانی بە شۆڕشی مەکسیک، بارودۆخی سیاسیی سەردەمەکەو ، هونەر و خۆشەویستییەکانی دەخاتە ڕوو.
کلۆدیا شێفەر نووسەر و لێکۆڵەرێکە کە گرنگی بە ژیان و هونەری کەسانی ناسراو دەدات. لەم کتێبەدا هەوڵی داوە وێنەیەکی نزیک لە فریدا پێشکەش بکات، وەک هونەرمەندێک کە لەگەڵ ئازاری جەستەیی، خۆشەویستی، ناکۆکییە خێزانییەکان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا ژیاو مایەوە بەخەونی گەورەوە.
لە کاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە فریدا کالۆ تەنها وێنەکێش نەبوو، بەڵکو مرۆڤێک بوو کە ئازار و ئەزموونەکانی کردە بەرهەمی هونەری و جیهان لەڕێگەی گەشتە سەیرو سەمەرەکەیەوە ناسی و بووە ئایکۆنێکی دیاری ناو کایەی هونەر .
کتێبی "خۆشەویستی پیرۆز و ناپاک لە ژیانی فریدا کالۆ" ژیانی لەگەڵ مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسیی مەکسیک گرێ دەدات. نووسەر پیشان دەدات کە شۆڕشی مەکسیک و بیروباوەڕە چەپڕەوانەکان کاریگەرییان لەسەر ناسنامە و هونەری فریدا داناوە. باوکی فریدا،" گییرمو کالۆ"کە لە ئەڵمانیاوە کۆچی بۆ مەکسیک کردبوو، بەهۆی پیشەی فۆتۆگرافی و هۆشیاریی هونەری، کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر پەروەردەی کچەکەی هەبوو. وە چونکە باوکی فریدا پەرکەمی لەگەڵدا بوو ڕۆژانە بۆکارکردن و گواستنەوەی شتە قورسەکانی فۆتۆگرافی فریدای دەبرد بۆ کارکردن ، هەرباوکیشی هانی داکە ڕوولەقوتابخانە بکات کە زیاتر کوڕانی لێبوو . فریدا دەچێتە پریپا بۆ دۆزینەوەی ئازادی . بۆیە بەبەرەنگاربوونەوەیەکی بەهێز ڕووبەڕووی جیهان بۆوە .
لە منداڵیدا فریدا تووشی "پۆلیۆ "بوو کەنەخۆشی ئیفلیجی بووکە سەردەمێک لاتینی ئەمەریکا زۆر بەم نەخۆشیەوە دەیناڵاند .دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بریندارییەکی زۆر قورسی پێگەیشت کە تا کۆتایی ژیانی لەگەڵ ئازار ژیا. ئەو ئازارانە بوونە سەرچاوەی زۆربەی تابڵۆکانی. پاشان لەگەڵ "دیگۆ ڕیڤیرا" هاوسەرگیری کرد ، کە هونەرمەندێکی دیاربوو بەڵام تەمەنی وەکو باوکی فریدا بوو ، بەڵام ژیانی هاوسەرییان پڕ بوو لە خۆشەویستی، ناکۆکی و خیانەت. دییگۆ تەنانەت لەگەڵ خوشکی فریداش پەیوەندیی هەبوو و لە ژنانی دیکەش منداڵی هەبوو کەجێهێشتبوون . لە هەمان کاتدا، فریدا بەهۆی برینەکانی نەیتوانی دایک بێت و چەند جار دووچاری لەبارچوونی منداڵ بووەوە ، کە ئەم ئازارە لە هونەرەکەیدا ڕەنگی داوەتەوە.
کتێبەکە هەروەها گەشتەکانی بۆ ئەمریکا و ئەورووپا و کاریگەریی ئەو ئەزموونانە لەسەر بیر و هونەری دەخاتە ڕوو. لە کۆتاییدا، فریدا وەک یەکێک لە گرنگترین هونەرمەندانی سەدەی بیست و نیشانەی بەرخۆدانی ژنان، ئازادی تاک و هێزی مرۆڤ لە بەرامبەر ئازار ناسێنراوە و دەناسرێت .
ئەم شێوازەی نووسین تەنها ڕووداوەکان ناژمێرێت، بەڵکو ئەو پەیوەندییەش پیشان دەدات کە شۆڕش، نەخۆشی، ڕووداوی هاتووچۆ، خۆشەویستی، خیانەت و منداڵنەبوون هەموویان پێکەوە کەسایەتی و هونەری فریدا بەرجەستە دەکەن . شۆڕشی مەکسیک بنەمایەکی گرنگی ژیانی فریدا کالۆ بوو. لەو سەردەمەدا شۆڕشگێڕانی وەک ئیمیلیانۆ زاباتا و پانچۆ ڤیا بوون بە نیشانەی بەرخۆدان دژی نادادپەروەری و سیستەمی زەوی و زار . زاباتا بە تایبەتی ناسراو بوو بە داواکارییەکەی بۆ گەڕاندنەوەی زەوی بۆ جوتیاران و هەڵگری دروشمی "زەوی و ئازادی" بوو. ئەم بیرۆکەیە دواتر کاریگەریی لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی مەکسیک و هەستی سیاسیی فریدا و هاوڕێکانی دانا.
تەنها ڕوونکردنەوەیەک بەپێویست دەزانم کە زاباتا و پانچۆ ڤیا هەردووکیان لە سەرەتای شۆڕشی مەکسیکدا شۆڕشگێڕی گەورە بوون، بەڵام بە تەواوی دژبەیەک نەبوون، هەردووکیان لە هەندێک قۆناغدا دژی حکومەتەکان بوون بۆ گۆڕانکاری شەڕیان کرد، بەڵام شوێن و بیرۆکە سیاسییەکانیان جیاواز بوو گەیشتن بەئامانج و سەرفرازی شۆڕش .لە ساڵی ١٩٥٣، کاتێک تەمەنی نزیکەی ٤٦ ساڵ بوو، بەهۆی ئازارە درێژخایەنەکانی لاقی ڕاستی و نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە ڕووداوی هاتووچۆکەوە ، پزیشکان ناچار بوون لاقی ڕاستی لە ئاستی ژێر زانۆ ببرنەوە.
ئەو ڕووداوە زۆر کاریگەری لەسەر دەروونی دانا، بەڵام هەتا کۆتایی ژیانی بە هونەر و نووسینەوە خۆی پەیوەستکرد .
یەکێک لە دەربڕینە ناسراوەکانی لەو سەردەمەدا ئەوەیە کە لە یاداشتەکانی نووسیبووی "پێم بۆ چی دەوێت، ئەگەر بالێکم هەیە بۆ فڕین" ئەمە وەک دەربڕینێکی ناسراو پەیوەندیدار بە هەستی بەرخۆدان و خەیاڵی فریدا .
فریدا کالۆ تەنها لە ڕێگەی تابڵۆکانیەوە نەناسرا ، بەیاداشت و نامەکانی کەجێی هێشت هەمان جیهانی ناوخۆیی ئاشکرا دەکەن کە لە هونەرەکەیدا دەردەکەوێت . ئەم کتێبە ٢٩٠ لاپەڕەیە و ٢١ تابلۆی فریدایە کە کێشاونی کاتێک خوێنەر کتێبەکە دەخوێنێتەوە دەبێت گەشت بەژمارەی تابلۆکانیشدا بکات بۆ باشتر تێگەشتن لەکتێبەکە . ئەوەی جێگەی سەرنجی من بوو پێشەکی نووسەر زیاد بوو چونکە لەدرێژەی باسەکاندا هەمان پێشەکی دووبارە دەبێتەوە. بەرلەچەندساڵێک کۆمەڵێک تابلۆی فریدا کالۆیان هێنابوو بۆ مۆزەخانەی شارەکەمان ئەودەم من لەناوەندی دەمخوێن و شانسی ئەوەم هەبوو کە سەیری تابلۆکانی بکەم ، ئەوسا ڕاسگۆبم هێندە هونەرێکی سەرسوڕهێنەر نەبوولام ، بەڵام دوای خوێنەوەی ئەم کتێبە زیاتر لەکەسایەتی ئەم خانمە تێدەگەم . شارا ڕەشید کتێبەکەی وەرگێڕاوە لەزمانی عەرەبی وە و سەردەم چاپی کردووە . هەڵەیەکی چاپیشی تێدایە لەلاپەڕەی ٢٥٧تدا کەدەڵێت ١٠٠ساڵەی مردنی فریدا ،حەشاماتێک خەڵقی هێنایە سەرشەقام ، ڕاستی ١٠٠ ساڵ لەدایک بوونی و مەرگێتی .
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی فریدا ئەوەیە کە تەنها هونەرمەند نەبوو، بەڵکو خۆی کرد بە بابەتی هونەر. وێنەکێشانەکانی (سێلف پۆرترێت) تەنها وێنەی ڕووخسارێک نین، بەڵکو پرسیارێکن دەربارەی ناسنامە، ژن بوون، ئازار، نەتەوە و جەستەی مرۆڤ. فریدا بە جەستەی خۆی وەک دەقێکی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


