<

چیرۆکەکانی شار

29/09/2026, 12:20 (GMT+1)
چوار داربەڕوو لەڕۆخی ڕووباری دیجلە شایەتحاڵی ئەنفالن
گوندەکان لە ترسدا شڵەژابوون . خەڵک دەیانزانی شتێکی خراپ ڕوودەدات، بەڵام هیچ کەس نەیدەزانی ئەو خراپییە تا کوێ دەگات. دەنگی زیلەکان لە دوورەوە دێت، گولە و تۆپ مارشی مەرگ بڵاو دەکەنەوە ، سەربازو جاش دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانیانە ، شۆفڵ  خانوی گوندەکان دەڕوخێنێت ، سەر لەماڵات و باڵندەو هەموو زیندەوەرەکان شێواوە ، ئاگر لەهەمووشتێک بەردەدەن  ، گەنم و جۆو  پوش و پەڵاش .  خەڵک دەگیرێن و لە یەکتر جیا دەکرێنەوەلەتۆپزاوا ، ژن لە پیاو، منداڵ لە دایک، خێزان لە یەکتر.
کاروانێکی زیل بە ڕێگادا دەڕۆیشتو جوتیارو خەڵکی گوندەکانی کۆدەکردەوە ،  زیلەکان پڕ بوون لە جوتیار و گوندنشینانی کورد. دەوروبەریان  بە سەرباز و جاشی کورد تەنرابوو ، بە تفەنگەوە  هیچ کەس نەیدەتوانی بپرسێت: ئەرێ بۆ کوێمان دەبەن؟
لەتۆپزاوا بەرلەجیاکردنەوەیان  هیوا شوانە بچکۆلەی بەرخەلەکە ، خۆی گەیاندە بن ساقۆکەی باپیری ، باپیری بەسەرماو گەرما ئەم ساقۆیەی لەبەردابوو، ئەوە ڕاخەرو پێخەف و بەرماڵی نوێژکردنی بوو ،  هیوا چاوەکانی خەواڵو باوێشکی دەدا و لەباپیرەی پرسی باوەگەورە کەی دەگەڕێنەوە بۆماڵەوە ...؟
باپیرە بەدەم هەنسکەوە ووتی : دەگەڕێنەوە شێرەکەم ئێستانا، تۆزێکی تر بەباڵی چەپی کەدەستی پێوەنەبوو فرمێسکەکانی سەر ڕوومەتە تۆزاوی و ڕیشە سپیە تەنکەکەی  پێ سڕی و سەری کاسی هیوای کوڕەزای لەئامێزگرت و پێی ووت: هیوا تۆدەزانی ، ئێستا بەرخەلەکە چاوەڕێی شوانە گورجوگۆڵەکەیان دەکەن ؟
هیوا بزەیەکی تاڵی کرد، ووتی باوەگەورە من دەترسم .
هەمیشە ڕۆژگارێک بوو باپیرە لای وابووکە "گۆشتی هەمووباڵندەیەک ناخورێت" ئێستا تێگەیشتووە کە نەشخورێت هەر باڵندەکان تر  دەیکوژن، یاسای ژیان وایە ، بۆئەوەی بمێنیتەوە دەبێ بەهێزبیت .
باپیرە دوای لەدەستدانی کوڕەکەی، لەچاوەڕوانی تۆفانێکدا بوو ،خەوی
کابوسی دەبینی و دەیزانی  دوایی شەهیدبوونی کوڕەکەی هێشتا موسیبەت  لەکۆڵیان نەبۆتەوە .
باپیرەیەک و منداڵێک هەناسەیان کۆتایی هات ،  ئەو دوانە ببوونە یەک و پێکەوە نووسابوون ببوونە یەک لاشە.
کە سواری زیلەبڵندەکەیان کردن  سەربازەکان نەیان زانی کە منداڵێک لەژێژساقۆیەکی چڵکن وگەورەوە خۆی حەشار داوە .   تەنها فرمان و بێدەنگی  لێرە حاکم بوو ، ئەوان وەک مەڕ چۆن دەیبەن بۆ بەردەمی چەقۆی قەساب  هیچ ناڵێن ، هیچ ناکەن،  ئەمانیش بەهەمان شێوە بوون . بەڵام ئەمجارە قەسابەکە عەرەبی خوارووبوو  و چەقۆکەش تفەنگ و غودەو بەرگی سەربازی  .
زیلەکان  یان کاروانی زیلەکان کە سیخناخ بوو لە جوتیاری گوندە ئەنفالکراوەکان  کەوتەڕێگە ، چەند زیل بوو ؟  ژن و منداڵ و پیاوانیان جیاکردەوە ، بەڵام هیوا  باوەگەورەی هەمووکەسێک بوو بۆی بۆیە ئامێزی باوەگەورە جێگەیەکی باوەڕپێکراو ئامان بوو بۆهیوا .
دوولاشەکە لە ڕۆخی ڕووبارەکە فڕێدران. ئاو ڕۆیشت، بەڵام تاوان لە شوێنەکە مایەوە. ئەو شوێنە بوو بە نهێنییەکی خاک، و خاک قسەی لە دڵی خۆی هێشتەوە.
ساڵان تێپەڕین. دوای کۆتایی ئەنفال، لەو ڕۆخی ڕووبارەکەدا  چوار دار بەڕوو ڕوان . ڕەگ و ڕیشەیان چووە ناو لاشەکانەوە ، باپیرەیەک و کوڕەزایەکی باوك شەهید ، وەک ئەوەی ژیان لە مردن داوای دادی کردبێت،   تکایە ئەم چیرۆکە  بابژی ، بەدەیجورێک  داربەڕووکان  ڕەگەکانیان  ڕۆچوو  وەک ئەوەی لەچیاکاوە هێز وەرگرن . دارەکان ناویان نەبوو، بەڵام مێژوو لەسەر پەلکەکانی  نووسی بوو ئەنفال .
ئێستا، هەر کەسێک بەو شوێنەدا گوزەردەکات ، دەزانێت ئەمە تەنها دار نییە، ئەمە  گەواهیدەرێکە بۆ ئەنفال، بۆ ساڵی ١٩٨٨ و بۆ ساڵی  تاوانێک کە هێشتا خۆی لە بیرەوەریدا نەسڕاوەتەوە.
لە کاتی ئەنفالدا، گوندنشینەکان لە  ناو ترسدا دەژیان  .دەیانزانى شتێکی خراپ ڕوودەدات، بەڵام هیچ کەس نەیدەزانی کە چەندە خراپە؟  لە یەکێک لە ڕۆژەکاندا، باپیرەیەک کە منداڵی کوڕەزای  لەگەڵ بوو، لە ناو زیلەیەکدا گیان لەدەست دا. زیلەکە تەنگ بوو، هەوای  تێدا نەبوو  چادرێکی ئەستور و خاکی  ناوزیلەکەی کردۆتە شەوەزەند . دووسەرباز لەپشتی چادرەکەوە  بەدووتفەنگەوە پاسەوانیان دەکردن  ، هیچ کەسێک  نەبوو دەستیان بگرێت. منداڵەکە هێشتا تێگەیشتنی تەواوی بۆ ژیان و ئەم ڕوداوە نەبوو، بەڵام ترس لە چاوەکانیدا دیار بوو ، زەندەقی چووبوو ، هیوا وەک زەڕنەقوتەیەکی بێ باوک هەمووشتێکی دەکرد ،بەدارو دیواردا هەڵدەزنا و کەس بۆی نەبوو بڵێ وامەکە  .ئێستا گرمۆڵە بوەو لەئامێزی ڕەقەڵەی باپیریداو لەناو ساقۆ مێژووەکەی بەری باپیریدا گرمۆڵە بووە .
دوولاشەکەیان دواتر لەسەر ڕۆخی ڕووبارەکە فڕێدا . کەسێک نەی پرسی، کەسێک نەگریا بۆیان . ڕووبارەکە هەر ڕۆیشت، وەک ئەوەی هەموو شتێک لەگەڵ خۆی ببات . لەناو زیلەکە  شوێنەکە بەتاڵ مایەوە، تەنها ڕۆح و ئاو و بێدەنگی بووە میراتی ئەوشەوە .
ساڵان تێپەڕین. ئەنفال کۆتایی هات، بەڵام بیرەوەرییەکان چوار داربەڕووی لەهەناویدا هێنا ژیانەوە، هیچ کەس نەیزانی چۆن؟ چونکە خاکەکە قورس بوو و ئاو زۆر کەم دەگەیشتە ئەوێ . بەڵام کاتێک دارەکان گەورەتر بوون، ڕەگ و ڕیشەیان چووە ناو شوێنێک کە پێشتر گیرفانی ئەو دوو مرۆڤە بوو.
ئەم دارانە هاتوون بۆ ئەوەی گەواهی بدەن. نە بۆ ئەوەی جوانی دروست بکەن، بەڵام بۆ ئەوەی بیرمان  بخەنەوە کە لەم شوێنەدا تاوان ڕووی داوە. هەر جارێک با  دەبێت ،دارەکان دەجوڵێن، وەک ئەوەی قسە بکەن یان چیرۆکی بەدبەختی ئەنفال  بگێڕنەوە .
ئێستا، هەر کەسێک لەسەر ئەو ڕۆخی ڕوبارەدا گوزەردەکات ، دەزانێت ئەم شوێنە تەنها رۆخی ڕووبار نییە، بەڵام ڕۆخی  بیرەوەرییە. باپیرە و منداڵەکە مردن، بەڵام چیرۆکیان لەگەڵ ئەو چوار دارەدا ماوەتەوە و بونەتە چیرۆک خوێنی  ئەنفال  و دەیجورێک ، داربەڕوو لەبیاباندا .....!
لە کاتی ئەنفالدا، باپیرەیەک و منداڵێک لە ناو زیلەکەدا مردن. هیچ دەنگێک نەبوو، تەنها هەناسەی کۆتایی و تاریکی. دوولاشەکەیان لە ڕۆخی ڕووبارەکە فڕێدا ،ئاوەکە  هەموو شتێکی برد، جگە لە بیرەوەری.
باوەگەورە برسیمە ، تینوومە ، کەی دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە؟
باپیر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان