<

جیاوازیەک لە نێوان وڵاتی ئەلبانیا و هەرێمی کوردستان

پێش 6h
جیاوازیەک لە نێوان وڵاتی ئەلبانیا و هەرێمی کوردستانکارمەند لوقمان مەحمودجیاوازیەک لە نێوان وڵاتی ئەلبانیا و هەرێمی کوردستان
ئەلبانیا یەکێکە لەو وڵاتە خۆشانەی کە دیمەنێکی  زۆر جوان و دڵڕفێنی هەیە ، پڕە لە شاخ و ڕووبار و باڵەخانە و قەڵای ناوازە هەر بۆیە ساڵانە
گەشتیارێکی زۆر سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ چێژبینین لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی، بەڵام ئەلبانیا پێشتر بەم جۆرە نەبوو ئەو وڵاتە پێشتر وڵاتێکی داخراو بوو بە جۆرێک ماوەی ٤٠ ساڵی تەواو لە جیهان دابڕابوو وەکەس بۆی نەبوو بچێتە ناوی ئەوەش بەهۆی ئەو سیستەمە دیکتاتۆریەوەبوو کە لەوێ پەیڕەو دەکرا لە ساڵی ۱۹٤٤ تا ساڵی ۱۹۸٥  ( ئینڤێر هۆجێ ) سەرۆکی دیکتاتۆری ئەلبانیابوو چەندین شتی لە خەڵکەکە قەدەغە کردبوو نەیدەهێشت هیچ کەسێک گەشتبکات بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی ئەمە جگە لەوەی ۱۷٠ هەزار بنکەی سەربازی دروستکرد تاوەکو لە کاتی جەنگدا وڵاتەکەی ئامادەبێت ، هەموو داهاتی وڵاتی خستە خزمەتی سوپاوە
سنوری وڵاتەکەی بەڕووی هەموو وڵاتەکانی تردا داخست ، کەس بۆی نەبوو بچێتە ناو وڵاتەکەیەوە بەڵام لە ساڵی ۱۹۸٥ دیکتاتۆریەکەی ئینڤێر کۆتای هات
ئەلبانیا بەرە بەرە بوژایەوە و گۆڕانکارییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی چەندین باڵەخانە و بینای جۆراو و جۆر دروستکران تەنانەت بنکە سەربازیەکانیش کران بە فرۆشگای جۆرا و جۆر ژمارەیەکی زۆرشوێنی گەشتیاری سەرنجڕاکێش بونیادنران و لەوڵاتێکی دواکەوتووەوە گۆڕدرا بۆ وڵاتێکی ئاوادان و پێشکەوتوو لە دوای کۆتای هاتنی دیکتاتۆریەت بازرگانی وڵاتەکەش پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆوە بینی خەڵکێکی زۆر دەستیان کرد وەبەرهەم هێنان چێشتخانە و فرۆشگا و کافێی جۆرا و جۆر کرانەوە ، سەرەڕای ئەوەی وڵاتی ئەلبانیا ڕابردوویەکی تاریکیان هەبوو توانیان هەستنەوە و وڵاتێکی خۆش بونیاد بنێن ئاشتی بەرقەرار بکەن
بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ۳٥ ساڵە دوو بنەماڵە حوکم دەکەن لەبری ئاوەدان کردنەوەی وڵات و بەرەو پیشچوون لە هەموو بوارەکاندا و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان تەنها کاریان کردوە بۆ گیرفانی خۆیان و بنەماڵەکانیان ، ئێستاش پاش زیاتر لە چارگە سەدەیەک لە حوکم کردن نەیان توانیەوە هێزێکی نیشتیمانی دروستبکەن کە بڕیار لە دەوڵەت وەربگرێ نەک حیزب ، دادگاکان سەربەخۆ نین و لە ژێردەستی حیزەبەکاندان، نەیان توانیوە کارەبای ۲٤ سەعات دابین بکەن ، گەنجەکان بێکارن و هیچ هەلی دامەزرادنیان نیە نە لە کەرتی گشتی و نە لە کەرتی تایبەتادا ، جادە و بان و خزمەتگوزاری لەو پەڕی خراپیدایە ، زۆرێک لە گەڕەکەکان بەزەحمەت ئاوی خاوێنیان دەس ئەکەوێت ، ڕۆژ بە ڕۆژ گوزەرانی خەڵک خراپتر دەبێت و لە بەرامبەریشدا دەسەڵات ژمارەی ڤێلا و سەیارە گرابەهاکانیان و پارەی سەر بانکەکانیان زیاتر و زیاتر دەبێ من لە کۆتاییا ئەمەوێ بپرسم کوردستان لە ژێر دەستی ئەم دوو بنەماڵەیادا دەگات بەکوێ ؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست