<

نەوەی دووهەمی بەرپرسان

04/09/2026, 17:07 (GMT+1)
هەرێمی کوردستان – عێراق بووەتە تاقیگەیەکی گەورە بۆ تاقیکردنەوەی ئەوەی چۆن دەسەڵات، سامان و پلەوپایە دەتوانرێت لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بگوازرێتەوە.
دوای راپەڕینی ١٩٩١، رژێمی بەعس دەسەڵاتی نەما لە کوردستان، دەسەڵات کەوتەبەردەستی کورد زۆرێک لەوبەرپرسانە بە گیرفانی بەتاڵ دەستیان پێکرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، ئەو گیرفانە بە سامانی قەبە پڕکرایەوە و دەسەڵاتە سیاسییەکان لە هەندێک ناوچەدا بوونە دەسەڵاتێکی ڕەها؛ دەسەڵاتێک کە تەنها حوکمڕانی سیاسی نەبوو، بەڵکو دەستی بەسەرهەموو سەکتەرەکاندا گرت، بازرگانی، گومرک، نەوت و ئەرزە و هەموو کاروبارەکانی خەڵک.
هەرناوچەولە لایەن بەرپرسێک یان چەند بەرپرسێکەوە دەستی بەسەداگیرا.
گەرمیان یەکێکە لەو ناوچانەی راستی ئەم چیرۆکە بە ئاشکرا نیشان دەدات.
گەرمیان بووبە ناوچەی دەسەڵاتی محمود سەنگاوی ( کە بەرپرسی سەربازی و سیاسی یەکێتی نیستمانی کوردستان)ە ناوچەی گەرمیان ناوچەیەکی فراوانی بازرگانی و گومرک و دواتر نەوتیشی هاتە سەر لە پاش دۆزینەوەی کێڵگە نەوتییەکان، هەموو ئەمانە بوون بە بەشێک لە موڵکی رەهای محمود سەنگاوی، هیچ کار و پرۆژیەک لەم ناوچەیە بەڕێوەنەدەڕوات بەبێ رەزامەندی محمود سەنگاوی بەشێوەیەک کارگوزارێکی کێڵگە نەوتیەکان دانەدەمەزرا ئەگەر محمود سەنگاوی رەزامەندی لە سەر نەبێت.
بەڵام مەترسییە گەورەکە لەوێدا نییە کە یەک بەرپرس چەند دەسەڵاتێکی هەبێت.
مەترسییەکە ئەوەیە کە دەسەڵات ببێتە میرات.
نەوەی دووەم و پەلهاویشتنیان خراپتر لە باوک.
لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان کوڕی بەرپرسان هاتنە ناو گۆرەپانەکەوە و خراپتر لە باوکیان پەلیانهاوێشت بۆ هەموو بوارەکانی دەسەڵات و مۆنۆپۆلکردنی هەموو سەکتەرەکان.
لە گەرمیان، کاروانی کوڕی محمود سەنگاوی ، بە شێوەیەکی بەرفراون دەستیگرتووە بە سەر هەموو شتێکی گەرمیاندا
تێکرای پرۆژە و کۆمپانیا و کاروباری نوێ لەم ناوچەیدا بەبێ ڕازیبوون یان بەشداریکردنی کاروان محمود سەنگاوی بەڕێوە نابرێت و رووبەڕووی گێشەو گرفت دەکرێتەوە.
ئەگەر دەسەڵات ڕێگە بە بازرگانێک نەدات پرۆژەیەک دروست بکات، مەگەر ئەوەی پشکێک یان پارەی پێشەکی بدات، ئەمە ناوی «بازرگانی» نییە.
ئەمە دەستبەسەراگرتنی بازرگانیە.
ئەگەر هاوڵاتیەک نەتوانێت بەبێ ترس قسە بکات، ئەمەش ناوی «ئاسایش» نییە.
ئەمە تێکدانی ئاسایشی خەڵکیە لە کۆمەڵگادا.
کاوە گەرمیانی؛ قەڵەمێک کەلای هەمووان گرنگ بوو
چیرۆکی کاوە گەرمیانی لێرەدا گرنگترین خاڵە.
کاوە، رۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری «ڕایەڵ»، لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ لەبەر دەرگای ماڵەکەی لە کەلار بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
ئەو پێش کوژرانی بابەتێکی لەسەر محمود سەنگاوی بڵاوکردبووەوە سەبارەت بە گەندەڵی و دەستبەسەراگرتنی هەموو شتێک لە گەرمیان . ئەوەبوو محمود سەنگاوی بە ئاشکرا بە تەلەفۆن هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات و لە کۆتایدا کاوە گەرمیانی لەلایەن محمود سەنگاویەوە دەکوژرێت..
پرسیارە گەورە ئەوەیە ئایە دەکرێت لە سەر نووسینی بابەتێکی رۆژانەمەنووسێک بکوژرێت.
ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە کێشەکە تەنها کوژرانی یەک رۆژنامەنووس نییە؛ کێشەکە ئەوەیە کە کۆمەڵگا هێشتا نازانێت بۆچی قەڵەمێک بە گوللە وەڵام درایەوە.
دانەر؛ پاسەوانێک و نهێنییەک کە چارەنووسی گەیاند بە ئاوارەبوون و پەناهەندەیی و تەنانەت لە دەستدانی خۆشەویسترین کەسی.
لە چیرۆکی دووەمدا ناوی دانەر ئیبراهیم محمد دێتە پێشەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم وتارە، دانەر کە پاسەوانی ماڵی محمود سەنگاوی بووە، لە ماوەی کارکردنیدا شایەتی هەندێک ڕووداو بووە کە پەیوەندی بە کاروانی کوڕی محمود سەنگاویەوە هەیە، بەتایبەتی شەوێک کە محمود سەنگاوی لە ماڵ نابێت کاروانی کوڕی محمود سەنگاوی کچ و ژنی لەشفرۆش دەهێنێت بۆ ماڵەکەی محمود سەنگاوی باوکی بۆ رابواردن بەبێ ئاگاداری باوکی..
کاتێک دانەر ئەو زانیاریەی بۆ محمود سەنگاوی گواستووەتەوە، ناکۆکییەکی گەورە لەنێوان باوک و کوڕ دروست دەبێت و کاروان بەهۆی ئاشکراکردنی ئەو نهێنیەیەوە تووڕە دەبێت،.
هەر بۆیە بە تەلەفۆن هەڕەشەی کوشتن لە دانەر دەکات.
دانەر لە ترسی گیانی خۆی و بۆ ئەوەی نەکوژرێت لە لایەن کاروانەوە لە کۆتاییدا کوردستانی جێهێشتووە و پەنای بۆ بەریتانیا بردووە.
بەڵام ئەگەر تۆ بتوانیت لە سنووری کوردستان دەربچیت، ناتوانیت لە سنووری ترس دەربچیت.
٢ی ئاب؛ خوێنێکی تر
لە ٢ی ئابی ٢٠٢٦، ئیبراهیم محمد محمود، کە دەکاتە باوکی دانەر، لە ناو شاری دەربەندیخان دەکوژرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم وتارە، سکاڵا لەسەر ڕووداوەکە تۆمار کراوە و تۆمەت ئاراستەی کاروان، کوڕی محمود سەنگاوی کراوە؛ بەڵام تا ئێستا بە ئازادی دەسوڕێتەوە.
ئایا گیانی مرۆڤ لە کوردستان ئەوەندە بێ نرخ بووە کە کوشتن خەڵک ئاوا بە ئاسانی ئەنجام بدرێت، تەنانەت سکاڵاکردنیش هیچ ئەنجامێکی نەبێت ؟
ئەگەر کەسێک بە کوشتن تۆمەتبار بکرێت، دەسەڵات دەبێت وەڵام بداتەوە: لە کوێیە لێپێچینەوە ؟ لە کوێیە لێکۆڵینەوە؟ کوا دەستگیرکردن؟ لە کوێیە دادگا؟ لەکوێیە دادپەروەری؟ئەمە تەنها چیرۆکی محمود سەنگاوی و کوڕەکەی نییە.ئەمە چیرۆکی سیستەمێکە کە ئەگەر دەسەڵات بە شێوەی خێزانی بگوازرێتەوە، دەکرێت نەوەی دووەم خراپتر لە نەوەی یەکەم هەڵسوکەوت بکات. ئەوەی کە بەرپرسی سیاسی لە دەسەڵاتە، نابێت مانای ئەوە بێت کە خێزانەکەی لە سەرووی یاساوە بێت.ئەوەی کە کەسێک پۆستی سیاسی هەیە، نابێت مانای ئەوە بێت کە دەتوانێت کاروباری خەڵک کۆنترۆڵ بکات.ئەوەی کە کەسێک دەسەڵاتی هەیە، نابێت مانای ئەوە بێت کە دەتوانێت دەنگی رۆژنامەنووس بکوژێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست